ترشیات لەجیاتی شیرینی

ترشیات لەجیاتی شیرینی

خواردنی ترشیات لەجیاتی شیرینی، ڕێگەیەكی كاریگەرە بۆ كەمكردنەوەی شەكر و كالۆری. ترشیات Pickles بە كالۆریی زۆر نزم و قەبارە گەورەكەی هاندەرە بۆ هەستكردن بە تێربوون، هەروەها سوودی تەندروستیی تریشی هەیە. خواردنی ترشیات حەزی خواردنی شەكر و شیرینیSugar cravings كەم دەكاتەوە كە سوودبەخشە بۆ تەندروستی، بۆنموونە ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانی A، C، K لەخۆدەگرێت، فشاری ئۆكسان و ئاستی هەوكردن لە لەشدا كەم دەكاتەوە بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان، هەروەها ڕێكخستنی ئارەزووی خواردن، چونكە سركەی ناو ترشیات ڕۆڵی هەیە بۆ جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن و بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین، كە ئارەزووی خواردن دەورووژێنێت. لە لایەكی دیكە ترشیات پرۆبایۆتیكەكان Probiotics لەخۆدەگرێت كە بریتین لە بەكتریا و هەوێنی سوودبەخش كە گرنگن بۆ هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە و هەرسكردنی خۆراك، لەگەڵ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش.

 

Top