لـەدایک بوونی ڕابەڕی نەتەوەیەک ژەنەڕالی چیاکان (بارزانی نەمر)
بارزانی نەمر باوكی نەتەوەی كورد و سەركردەیی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە١٩٠٣/٣/١٤ هاتە ژیانەوە و زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی بۆ رزگاری نەتەوەكەی تەرخان كرد. دوای كۆچی مالئاوایی لەناو گەلەكەی و لە یادەوەری شۆڕشگێران و ئازادیخوازانی جیهاندا بە نەمری مایەوە،
رۆژی چواردەی ئادار لە مێژووی كوردستان و جیهاندا بەگشتی و كوردستانی عێراق بەتایبەتی شۆێنێكی تایبەتی هەیە و هەموو ساڵێك خەڵكی كوردستان بەجیاوازی بیروراو نەتەوەو ئاینەوە چەندین رێوڕەسمی جۆراو جۆر بەڕێوە دەبەن.
هاوكات بۆ بەرزراگرتنی ئەو رۆژە مێژووییە هەڵمەتی پاک ڕاگرتنی ژینگەو نەمام چاندن لە شار و شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت. پەڕلەمانی كوردستان وەک وەفا و دڵسۆزی بۆ ڕابەرو کارێزمایی نەتەوەیی کورد بارزانی مەزن، چواردەی ئاداری كردۆتە پشووی فەڕمی. بارزانی نەمر ئەندامی خێزانێک بووە كە لە مێژودا پێگە و شوێنێكی ئایینی و نیشتیمانی مەزنیان هەبووە. جێی ئاماژەیە لەوكاتەی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی سەركردایەتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردی كرددووە، بارزانی نەمر لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەکەیی زیندانی كراوە، و لەزیندانیش ژەهر خواردن کڕاون خوای گەورە رزگاری کردوون
ئەوكاتەشی شێخ ئەحمەدی بارزانی سەركردایەتی گرتۆتە دەست و لە پێناوی ئازادی كوردستاندا درێژەی بە خەبات و تێكۆشان داوە دەستەیەك پێشمەرگەی بە فەرماندایەتی بارزانی نەمر لەتەمەنی لاویەتی دا رەوانەی باكووری كوردستان كردووە و لەوێ بارزانی نەمر چاوی بە شێخ عەبدولقادری نەهری و شێخ سەعیدی پیران كەوتووە،
كاتێكیش لە مایسی 1919 شێخ مەحمودی حەفید لە ناوچەكانی سلێمانی شۆڕشی بەرپا كرد بارزانی نەمر سەركردایەتی فەرماندایەتی ئەو پێشمەرگانەی كرد كە بەمەبەستی هاریكاری كردنی شێخ، بەرەو سلێمانی چوون،
دواتر لە شۆڕشەكانی ساڵانی 1932دا بارزانی رۆڵێكی دیاری هەبووە و دواتر سەركردایەتی شۆڕشەكانی ساڵانی 1943و 1945ی كردووە، دواتریش لە كۆماری کوردستان لە مەهاباد رۆڵێكی جوامێرانەی هەبووە. ژەنەڕالی سوپای کۆمار بووە دوای لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محمد سەرپەرشتی و سەرکردایەتی بەرەکانی شەری کردووە.
بارزانی نەمر سەركردەی یەكێك لەو رێڕۆیشتنە مەزنانەیە كە لە مێژوی خەباتی ئازادیخوازاندا بە رێڕۆیشتنی مێژووی ناوزەد كراوە و بە داستانی پەرینەوە لە روباری ئاراس ناسراوە، پاش پەرینەوەش لە ئاراس و گەیشتن بە یەكێتی سۆڤییەتی جاران بارزانی نەمر بەیاوەری 500
پێشمەرگە بۆ ماوەی زیاتر لە یازدە ساڵ لە یەكێتی سۆڤییەتی جاران مایەوە،
بارزانی
نەمر لە یانزەی ئەیلولی 1961 مەزنترین شۆرشی لە باشووری كوردستان لەسەدەی بیستەمدا بەرپا كرد و توانی رژێمی بەعس ناچار بكات دان بەمافە رەواكانی گەلی كوردستاندا بنێت و بەوەش بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی بردە قۆناغێكی نوێوە، لە مێژووی كوردستان و ناوچەكەو جیهانیشدا بارزانی نەمر كاریگەرییەكی مەزنی داناوە و لە دروست كردنی مێژوی سیاسیی عێراق و ناوچەكەو بگرە جیهانیشدا بەشدار بووە، هەربۆیە ناوی بەزیندووی و یاد و رێبازەكەی و خەبات و ژیانی ئەو بەنەمری لە دیرۆكی گەلەكەیدا دەمێنێتەوە.
کاڕێزمایی بارزانی نەمر خەبات و شۆڕەش و بەڕخودانی وەک زانستی ئەکادیمیایی لەچەندان وولات لەکۆلێژەسەربازیەکان ئەمرۆ دەخوێندرێتەوە .کەلتوو تووراسی بارزانی نەمر قوتابخانەیەکی مەزنە هەمیشە رێبازو ڕێبوارانی بەردوام لەزۆر بوون و لە لوتکەی سەرکەوتن دایە.

سنووبهر جهوههر تاها