ڤیتامین K2 دڵ دەپارێزێت
ئەو ڤیتامینەی زانیاری تەواو دەربارەی نەزانراوە كە گرنگی بۆ تەندروستیی دڵ و ئێسك هەیە،ی بریتییە لە ڤیتامین K2. زانیاری تەواو سەبارەت بە ڤیتامین K1 لەبەردەستە كە ڕۆڵی لە كرداری مەیینی خوێندا هەیە و لە گەڵا سەوزەكاندا هەیە. ڤیتامین K2 لە خۆراكە ئاژەڵی و خۆراكە هەوێنبووەكاندا هەیە، بە شێوەیەكی جیاواز لە ڤیتامین K1 كاردەكات بەوەی كە كانزای كالسیۆم لە خوێنەوە بۆ ئێسك دەگوازێتەوە، بەمەش ڕێگە لە كۆبوونەوەی كالسیۆم لە ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەگرێت، واتە خۆپاراستن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە ئەگەر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا ڕوو بدات، واتە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. لە لایەكی دیكە، ڤیتامین K2 پرۆتینێك بە ناوی ئۆستیۆكالسین Osteocalcin چالاك دەكات كە كالسیۆم بە ماددەی ئێسكەوە دەلكێنێت، بەمەش چڕیی ئێسك باشتر دەبێت هاوكات لەگەڵ پتەوبوونی ئێسك و كەمبوونەوەی ئەگەری شكان و پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis.
