مەترسیی بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو لە چیدایە؟

مەترسیی  بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو لە چیدایە؟

مەترسیی هەرە گەورەی بەكارهێنانی هەر جۆرێكی هاوێنەی لكاو بریتییە لە هەوكردنی میكرۆبی چینی كۆرنیای چاو Microbial keratitis كە ئەگەر زۆر زوو چارەسەر نەكرێت ئەوا حاڵەتەكە مەترسیی كوێربوونی لێ دەكرێت. ئەم مەترسییە لەم حاڵەتانەدا دێتە پێشەوە: خەوتن بە هاوێنەوەی لكاوەوە، مەلەكردن یان شووشتنی هاوێنە بە ئاو لەجیاتی گیراوی تایبەت، یان هەڵگرتنی هاوێنە لەناو ئاودا، دووبارە بەكارهێنانەوەی گیراوەی كۆن بۆ پاككردنەوەی هاوێنەی لكاو، پاك ڕانەگرتن و نەگۆڕینی بۆكسی هەڵگرتنی هاوێنە، هەروەها پابەند نەبوون بە خشتەی گۆڕینی هاوێنەی لكاو یان نەگۆڕینیان لەكاتی دیاریكراودا، چونكە هەر جۆرێكیی هاوێەی لكاو بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكار دێت، ئینجا پێویستە كە فڕێ بدرێت و هاوێنەیەكی نوێ بەكار بهێنرێت، بۆنموونە هاوینەی لكاوی ڕۆژانە كە تەنیا یەك جار بەكاردێت، هاوێنەی دوو هەفتانە، هاوێنەی مانگانە. تاد. لەسەر بەكارهێنەرانی هاوێنەی لكاو پێویستە كە لەكاتی هەستكردن بە ئازار، یان سووربوونەوەی چاو یان لێڵبوونی بینیندا، ڕاستەوخۆ و بێ دواكەوتن سەردانی دكتۆری چاو بكەن.

 

Top