شیری هەڵمكراو چییە؟
شیری هەڵمكراو Evaporated milk واتە نزیكەی 60%ی ئاو لەناویدا بە كرداری هەڵمبوون كەم بووەتەوە، لەوكاتەی كە ڕێژەی ئاسایی ئاو لە ناو شیری ئاسایی چێڵدا دەگاتە 88%، بۆیە ڕێژەی ماددە خۆراكییەكان لەناو شیری هەڵمكراودا چڕ دەبێتەوە، بۆنموونە پرۆتین، كالسیۆم، ڤیتامین D كە بایەخی تەندروستیی بەرزیان هەیە. شیری هەڵمكراو نیمچە كرێمییە، بە ڕێژەی چەوریی 2% و 1% و بێ چەوری Skim لە بازاڕەكاندا هەیە، بەشێكە لە خۆراكی هاوسەنگ، سوودی تەندروستیی زۆری هەیە وەكو: بەهێزكردنی ئێسك و ددان، پاراستنی تەندروستیی پێست، هاندانی گەشە و چاكبوونەوەی ماسوولكە بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پرۆتین تیایدا كە دەگاتە حەوت گرام لە هەر 100 گرام شیردا، هەروەها گونجاوە بۆ حاڵەتەكانی كەمیی كێشی لەش، چونكە ڕێژەیەكی باشی كالۆری لەخۆدەگرێت.
