ئایا پزیشكی زیرەكیی دەستكرد جێگەی پزیشكی مرۆڤ دەگرێتەوە؟

ئایا پزیشكی زیرەكیی دەستكرد جێگەی پزیشكی مرۆڤ دەگرێتەوە؟

بەگشتی پزیشكی زیرەكیی دەستكرد AI Doctor سەلامەت و جێگەی متمانەیە، بەتایبەتی لە ڕێكارەكانی دەستنیشانكردن لەگەڵ چاتی نێوان كۆمپیوتەر و بەكارهێنەردا Chatbots بە مەبەستی هاریكاری و دابینكردنی زانیاری، بەڵام هەرگیز لە لایەنی سەلامەتییەوە نابێتە جێگرەوەی پزیشكی مرۆڤ (مرۆڤی پزیشك). لە لایەكی دیكەوە زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی هەیە بۆ شیكردنەوەی وردی داتا و وێنە و نیشانەكان كە لەوانەیە لە مرۆڤی پزیشك وردتر بێت لە دەستنیشانكردنی هەندێك حاڵەتی وەكو شێرپەنجە. لایەنە نەرێنییەكانی پزیشكی زیرەكیی دەستكرد: ناتوانێت وەكو پزیشكی مرۆڤ پشكنینی فیزیكی (جەستەیی) بۆ نەخۆش ئەنجام بدات كە زۆر گرنكە بۆ دەستنیشانكردنی ورد، گرفتی بەرپرسیاریەتی یاسایی لەكاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەك لە لایەن ئامرازەكانی زیرەكیی دەستكرد، هەروەها كەمبوونەوەی كارامەیی دەستنیشانكردن لە لایەن ئەو پزیشكانەی كە بە زۆری پشت بە ئامرازەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبەستن.

 

Top