پاش لە خەوهەڵسان كوپێك ئاو باشترە لە قاوە

پاش لە خەوهەڵسان كوپێك ئاو باشترە لە قاوە

خواردنەوەی پەرداخێك ئاو ڕاستەوخۆ پاش لەخەوهەڵسان باشترە لە خواردنەوەی قاوە، چونكە قەرەبووی كەمبوونەوەی شلەی لەش لە 6-8 كاتژمێر نووستنی شەودا دەكاتەوە، میتابۆلیزم تا ڕێژەی 30% تاو دەدات بۆ ماوەی 30-40 خولەك، هانی فرمانەكانی مێشك دەدات، بەتایبەتی ئاستی تەركیز و ئاگایی Alertness، هەروەها هانی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ماددە زیانبەخشەكان. كەچی قاوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی شلەی لەش ئەگەرچی سەرەتا ئاستی وزە بەرزدەكاتەوە، بەڵام پاش ماوەیەك كاریگەرییەكەی نامێنێت و ئاستی وزەی لەش دادەبەزێت، هەروەها ڕێژەی ترشێتی گەدە بەرزدەكاتەوە. سوودەكانیتری خواردنەوەی ئاو پاش لەخەوڵسان: سافكردن و باشتركردنی تەندروستیی پێست، باشتركردنی مەزاج و سووككردنی هەستكردن بە ماندووبوون، هاندانی فرمانی دروستی گورچیلەكان، بەتایبەتی ڕزگاربوون لە ماددە نەخوازراوەكان، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، هەروەها یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش دەدات.

Top