داڕمــانی قەڵای سایکس بیکۆ و لۆزان:

داڕمــانی قەڵای سایکس بیکۆ و لۆزان:

 

ئەو دەنگەی ڕۆژانە دەیبیستن، دەنگی داڕمانی ئەو دیوارانەیە کە سەدەیەک بوو بە ناوی (سایکس-بیکۆ و لۆزان) لە دەوری نەتەوەکەمان کێشابوویان. ئەو بڵێسەیەی دەیبینن، گڕی ئەو تانکانەیە کە لە سحێلا و پردێ بوون بە خۆڵەمێش و ئیرادەی نەتەوەیەکیان پێ تێکنەشکێنرا. ئەو ڕژێمانەی خەونیان بە قڕکردنی ئێمەوە دەبینی، ئێستا خۆیان لە ناو گەردە لوولی تووڕەیی گەلەکانیاندا وندەبن. لە کاتێکدا ئەوان خەریکی پوکانەوەن، کورد وەک دیزاینەری نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵات  خەریکی هەڵهاتنی خۆرێکی نوێیە.

ئێمە تەنها قوربانیی جوگرافیا نین، ئێمە سوارچاکی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکانین.

داڕمانی قەڵای ئایدیۆلۆژیا  ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێراندا دەگوزەرێت، تەنها گۆڕانکارییەکی سیاسی سادە نییە، بەڵکو داڕمانی سیستەمێکە  کە (٤٥) ساڵە توندڕەوێتی دەرخواردی گەل دەدات. ئێران تووشی قەیرانی داخورانی ناوخۆیی بووە.  ئابوورییەکەی و شکۆ و هێزە هەواڵگرییەکەی وەک سەهۆڵی بەر هەتاوو دەتوێتەوە.  (کە ڕۆژێک قاسم سولەیمانی و قائانی شانازییان پێوە دەکرد) ئێستا لەبەردەم بۆردومان و پوکانەوەدایە.  کاتێک زلهێزەکان دەبینن  سەری مارەکە لە ناوخۆوە بریندارە  پەنا بۆ بەدیلێکی ئارام دەبەن.   

جیهان سەیری کورد وەک هاوپەیمانێکی خۆی دەکات. بۆچی دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانان ڕاستەو خۆ پەیوەندی بە کوردەوە دەکەن؟  چونکە ئێمە خاوەنی ئەزمون و هێزێکی ئەرزیی تۆکمەین کە شان لە شانی واڵتانی زلهێز دەدات. ئێمە سەلماندوومانە کە تەنها کورد دەتوانێت ببێتە گەرەنتی بۆ ئاسایشی وزە و ڕێگری لە توندڕەوێتی. ئێمە چیتر کارتێکی فشار نین، بەڵکو پێویستییەکی نێودەوڵەتیین.  بەڵام لە پێناو خۆمان و بەرژەوەندی گەل و نەتەوەکەمان.  بونی ئێمە بەم زەرورەتە مێژوییە ئەو وەڵامەیە کە ڕۆژانێک ئەرزوو ئاسمان و سنوریان بەڕوماندا داخست موچەیان بڕین و ڕۆیشتنی نەوتیان  ڕاگرت. گروپە توند ڕەوەکانیان لە دژمان هاندەدا. بەم شێوە بەسەریاندا شکایەوە تەوازنی هێز گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە. ناوچەکە بەگشتی پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

نەخشەی نوێ و مەرجی سەرکەوتن ئەو نەخشەیەی بۆ ئێرانی ئایندە و ناوچەکە دەردەکێشرێت، دەبێت لەسەر بنەمای (دیموکراسی و فیدراڵیزم) بێت. نەتەوەکانی وەک (کورد و بەلوج و ئازەری) چیتر بە مەرکەزییەتی توند ڕازی نابن. بەڵام گەورەترین هەنگاوی ئێمە، بەهێزکردنی قودرەتی ناوخۆیی و یەکگرتنی هێزی سەربازییە.  پێویستە لەگەڵ سیاسەتی جیهانیدا شان بەشان بڕۆین و بە یەک دەنگ قسە بکەین .

تاکو دەگەین بە ئاسۆی ئازادی. کورد  چونکە خاوەنی مافێکی ڕەوای هەر زیندوە. دژەکانمان یەک لە دوای یەک هەڵدەوەشێن و ئیرادەی گەلەکەمان هەر بەبڵندی دەمێنێتەوە. وەک چۆن بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی دابەش کراین، ئێستا وەک دۆستی هاوپەیمانان نەخشەیەکی نوێ بۆ سەربەخۆیی و شکۆمان دادەڕێژین. بژی کورد. بژی کوردستانێکی یەکگرتوو و سەربەرز.

 

Top