زەعتەر بەرگریی لەش بەهێزدەكات
زەعتەر Thyme بەگشتی لەگەڵ سماق و تۆوی كونجی تێكەڵ دەكرێت و هەر بەناوی زەعتەر لە بازاڕەكاندا هەیە بۆ بەكارهێنان لە خۆراكی جیاوازدا. زەعتەر دەوڵەمەندە بە مادەی خۆراكیی گرنگ، بەتایبەتی كانزاكانی ئاسن، كالسیۆم، كۆپەر، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی ماددەی دژەئۆكسان وەكو كویرسێتین Quercetin، كارڤاكرۆل، تایمۆل Thymol كە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا لەگەڵ هاندانی هەرسكردنی خۆراك و چالاكیی دژەمیكرۆب بۆ ڕێگرتن لە هەوكردن بە ڤایرۆسی و بەكتریا. سوودەكانیتری زەعتەر: پاككردنەوەی ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە لە دەردراو، بۆیە سوودبەخشە بۆ سووككردنی كۆكە و هەڵامەت، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك و تەندروستیی ئێسك، پاراستنی تەندروستیی دڵ، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن.
