ئۆریگانۆ لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەتپارێزێت
گیای ئۆریگانۆ Oregano بە فرێشی یان بە وشككراوی سوودی تەندروستی زۆری هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی ترشی ڕۆزمارینیك Rosmarinic، فلاڤۆنۆیدەكان و فینۆلەكان، تایمۆل Thymol، كارڤاكرۆل Carvacrol، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، C، E، K، هەروەها كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكان: خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان، ڕێگرتن لە هەوكردن بە بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕوو، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا واتە سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان، هاندانی هەرسكردنی خۆراك و گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە لەگەڵ كەمكردنەوەی گاز و بەدهەرسی، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك و پاراستنی چڕیی ئێسك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڤیتامین K و كالسیۆم و مەنگەنیز لە ئۆریگانۆدا، خۆپاراستن لە ئەگەری چەند جۆرێكی شێرپەنجە، لەگەڵ ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن. هەروەها زەیتی ئۆرگیانۆ بە شێوەی كەپسوول بەكار دێت بۆ حاڵەتەكانی هەوكردنی میكرۆبی و هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە.
