ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داهاتوودا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە داهاتوودا

 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایکی شارستانییەتەکانی جیهانە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە وە ناوچەیەکی یاکلاکەرەوەیە بۆ سەنگی هێزی لە جیهان بۆیە لە مێژوودا زۆڕترین گۆڕانکاری لەم ناوچەیە ڕوویداوە لە ڕوویی سنووری جوگرافی و جیوپۆلێتیکەوە، هەمیشە قورس بووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لە سەدەیەک بە سەقامگیری و بەبێ گۆڕانگاری مابێتەوە هەر لە هەر سەدەیەکدا نەخشەی ئەم ناوچەیە بە شێوازێک بووە

زیاتر لە سەدەیەک بەسەر ڕێککەوتنی سایکس بیکو و پەیماننامەی لۆزان تێپەڕین، کە ئەو دوو ڕێککەوتنە داڕێژەری نەخشەی نوێی ئەم ناوچەیە بوون، ئەوکات بەریتانیا لایەنی سەرەکی بوو لە دانانی ئەو نەخشەیەی کە بۆ ئەم ناوچەیە دیاری کرا و دوو لایەن سەپێنران بەسەر ناوچەکە کە بریتی بوون لە تورکیا و ئێران بەڵام ئێستا کارەکتەری بەهێزتر هەن کە ئەو نەخشەیە ڕەت دەکەنەوە

ئێستا کارەکتەرە بەهێز و سەرەکییەکان لە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکا و ئیسرائیلن بە ڕەزامەندی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و بەحرەین، پێدەچێت خواست بۆ گۆڕانکاری گەورە لەم ناوچەیە تەنیا لە چوارچێوەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا نەبێت بەڵکو خواستی سعودیە و ئیمارات بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی زیاتر و بەهێزترە بۆیەش هەر زوو ئەو دوو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانج گیران و کەوتنە بەر هێرشی چڕی ئێران

ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل لە هاوکێشەکە دەربهێنین دەبینین کە دژایەتییەکی گەورە لەنێوان وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ تورکیا و ئێران هەیە وەکو نەتەوە لە پاڵ ئەوەشدا کێشەیان لەگەڵ باڵادەستی شیعە هەیە لە ناوچەکە کە بە هەموو هێزێکەوە لە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی حوکمی شیعە کە بە لابردنی ئەسەد دەستیان پێکرد، من وای بۆ دەچم بۆ سعودیە زلهێزبوونی ئێران و بۆ ئیماراتیش بەهێزی تورکیا جێی نیگەرانی قول بووە چونکە عەرەب پێی وایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شارستانییەتی عەرەبە و دەبێت بە عەرەبیش بمێنێتەوە نایانەوێت کاریگەری هیچ نەتەوەیەکی دی لە هی ئومەی عەرەبی زیاتر بێت لەم ناوچەیە

بۆ قوناغی دوای ئێران هەموو چاوەکان لەسەر تورکیان و لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیاش بکەوێتە بەر نەفرەتی ئومەی عەرەبی و ئیسرائیل، عێراقیش بێ بەش نابێت لەو نەفرەتە چونکە ئەم نەفرەتە لەلایەکەوە بۆ باڵادەستی ئەمەی عەرەبییە و لەلایەکی دی بۆ بەهێزکردنی مەزهەبی سونی یە بۆیە پێدەچێت عێراقیش لە دەسهەڵاتی شیعەگەرایی ڕابماڵێنرێت.

پۆختەی کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سێ کەوانەیە (ئابووری)،(ئایینی)،(نەتەوەیی)

 

Top