بەپشكنینێكی خوێن شێرپەنجەی پەنكریاس دەستنیشان دەكرێت

بەپشكنینێكی خوێن شێرپەنجەی پەنكریاس دەستنیشان دەكرێت

  بەگشتی، نزیكەی یەك لە هەر 10 كەسی تووشبوو بە شێرپەنجەی پەنكریاس بۆ ماوەی پێنج ساڵ یان كەمێك زیاتر پاش دەستنیشانكردن دەژین، هەروەها چارەسەری تەواو ئەنجامی باشتری دەبێت ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێت. زانایانی زانكۆی فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا/ ئەمریكا ئەمەیان ڕوون كردووەتەوە كە هەندێك ماددەی پرۆتینیی بایۆماركەر Biomarker لە خوێندا بەرزدەبنەوە هەر لە قۆناغە سەرەتاكانی شێرپەنجەی پەنكریاسدا، ئەم پرۆتینە بایۆماركەرانە كە بریتین لە ANPEP و PIGR بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی پەنكریاس پشتیان پێ دەبەسترێت. لە لایەكی دیكەوە، پشكنینی خوێن بۆ ئاستی بەرزی ماددەی بایۆماركەریتری وەكو CA19-9 و THBS2 كە لە ڕابردوودا بۆ هەڵسەنگاندن و چاودێریكردنی كاردانەوەی چارەسەری شێرپەنجەی پەنكریاس بەكار دەهاتن، ئێستا پشكنینی خوێن بۆ ئەم چوار ماددە بایۆماركەرە، بەیەكەوە بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی پەنكریاس تا ڕێژەی 95% سوودی لێ وەردەگیرێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاكانی تووشبووندا.

 

Top