بۆیەی دەستكردی خۆراكی زیانی هەیە

بۆیەی   دەستكردی خۆراكی زیانی هەیە

بۆیەی دەستكردی خۆراكی Artificial food dyes لە خۆراكی جیاوازدا بەكار دەهێنرێت بۆ مەبەستی زیادكردنی ڕەواج، هێشتنەوەی ڕەنگ و بریقەی سرووشتی خۆراك، یان بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی گەرمی و ڕووناكی و هێشتنەوەی ئاستی ترشێتی pH. زیانەكانی بۆیەی خۆراكی: زیادبوونی چالاكیی بەدەنی، هەستكردن بە ناڕەحەتیی دەروونی، گۆڕانی مەزاج لەگەڵ دووركەوتنەوە لە خۆراكی تەندروست لە هەندێك منداڵدا، پەیدابوونی هەستەوەریی بەتایبەتی لە كەسانی هەستیاردا، زیادبوونی نیشانەكانی ڕەبوو لە كەسانی تووشبوودا، هەوكردنی كۆڵۆن، گۆڕانی نەرێنی لە سیستمی بەرگریی لەشدا، لەوانەیە هەندێكیان كانزای قورس لەخۆبگرن، هەروەها ڕاپۆرتی پزیشكیی سەبارەت بە هەندێك جۆری بۆیەی خۆراكی بڵاو كراوەتەوە، كە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر DNA و پەیوەندییان بە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجەوە هەیە، بۆیە بەكارهێنانیان لە گەلێك وڵاتدا بە فەرمی قەدەغە كراوە.

 

Top