رێنمایی نوێی خۆراك: پرۆتینی زیاتر، شەكری كەمتر
ڕێنمایی نوێی خۆراك هەر پێنج ساڵ جارێك لە بەشی كیشاوەرزی USAD و بەشی خزمەتی مرۆڤ و تەندروستیی HHS ئەمریكییەوە دەردەچێت و، چەند گۆڕان و ئامۆژگاریی نوێ سەبارەت بە خۆراك بڵاو دەكەنەوە. بۆ ئەمساڵ 2026 لە دوا ڕاپۆرتەكاندا چەند گۆڕانێك سەبارەت بە خۆراك خراونەتە ڕوو، كە گرنگرترینیان بریتییە لە زیادكردنی پرۆتین و كەمكردنەوەی شەكر لە خۆراكی ڕۆژانەدا. پێویستە كە پرۆتین لە هەموو ژەمەكاندا هەبێت بەمەرجێك لە خۆراكی ڕاستەقینەدا Real food بن نەك خۆراكی پرۆسێسكراو، بۆنموونە شیر و بەرهەمەكانی، گۆشتەكان، هێلكە، خۆراكی دەریایی، هەروەها خۆراكی تەواو و دەوڵەمەند بە پرۆتینی كوالێتی بەرز وەكو: نیسك، پاقلەمەنییەكان، كاكڵەكانی گوێز و باوی، نۆك، تۆوەكان، لەگەڵ پاقلەی سۆیا بە شێوەیەك كە ڕۆژانە بگاتە 1.2-1.6 گرام پرۆتین بۆ هەر كیلۆگرامێك كێشی لەش. هەروەها لە ڕێنماییەكەدا هاتووە كە پێویستە خواردنی شەكرە زیادكراوەكان Added sugars زۆر كەم بكرێتەوە كە لە هەر ژەمێكی خواردندا لە 10 گرام كەمتر بێت.
