ســــەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی قووڵبوونەوەی گرژییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە كردەوە.
