پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان: گوڵان لە مێژووی کاروانی ڕۆژنامەگەریدا، سەکۆیەکی پێشەنگی مەعریفی و گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی فیکری و نەتەوەییە
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان ، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەرو تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە ئەمەش دەقەكەیەتی :
بەڕێزان: سەرنووسەر و سکرتێری نووسین و ستافی هونەری و کارمەندانی ئازیزی گۆڤاری گوڵان
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و خوێنەرانی ئازیز دەکەین.
گۆڤاری گوڵان لە مێژووی کاروانی ڕۆژنامەگەریماندا، سەکۆیەکی پێشەنگی مەعریفی و گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی فیکری و نەتەوەییە.
بەردەوامیی گۆڤاری گوڵان لەسەر بنەماکانی میدیایەکی پیشەیی و نیشتمانی، وایکردووە ببێتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ خوێنەران و توێژەران و ناوەندێکی گرنگی بەیەکگەیشتنی دید و بۆچوونە جیاوازەکان.
وێڕای دەستخۆشی لە ماندووبوون و کارە بەردەوامەکانتان، پشتیوانیی خۆمان بۆ هەنگاوەکانتان دووپات دەکەینەوە و هیوای گەشەکردن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢
