پهیامی شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر بەبۆنەی ٣٢ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان
برای بەرێز کاک فەرهاد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەرێزان سەرجەم رۆژنامەنووس راگەیاندکار و کارمەندانی گوڵان
پڕ بە دڵ جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوە دەکەم بەبۆنەی ٣٢ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، کە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی رۆژنامەی کوردستانی دایکە، بێگومان ئەمرۆ گوڵان پێکە و شوێنی تایبەتی هەیە لە بواری رۆژنامەگەری نەک هەر لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکە، کە توانی بە ژیرانە و لێهاتووی و پابەند بە پرنسیبەکانی کاری رۆژنامەوانی بێت لە راستگۆی و پیشەیی، و بایەخدان بە بابەتە هەستیارەکانی ناوچەکە و جیهان و شێکردنەوەی باردۆخی ئەمرۆی کوردستان بەشێوەیەکی زانستیآنە کە بۆتە سەرچاوە بۆ سود وەرگرتن لە زانکۆ و ناوەندەکانی لێکۆلینەوە.
گوڵان لە ماوەی رابردوو توانی هەوڵەکان چڕ بکاتەوە لە ناوەو دەرەوەی کوردستان بۆ گەیاندنی دۆزی رەوای کورد بە جیهان، هەروەها توانی کۆمەڵێک نووسەر و شارەزای بوارە جیا جاکان لە یەک خێزان کۆبکاتەوە کە ئەویش خێزانی گوڵانە، بێگومان ئەو ئەرک و ماندوو بوونە و شارەزایایە و پابەند بوون بە بنەماکانی دروستی کاری رۆژنامەوانی ئێوەیە گوڵانی گەیاندە ئەمرۆ
دووبارە پیرۆزە هیوای هەردەم سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم...
قاهیرە
