هونەرمەند ماهیر ئەمین بەرهەمێكی گۆرانیی بەناوی (جەرگی بابە)بڵاوكردەوە

هونەرمەند ماهیر ئەمین بەرهەمێكی گۆرانیی بەناوی (جەرگی بابە)بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ماهیر ئەمین) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (جەرگی بابە)بڵاوكردەوە و بەرهەمەكە پێشكەشی ئەو باوكانە دەكات وا لەپێناو پەیداكردنی نان و بژێوی منداڵەكانیان بە حەڵاڵی,لە سەرما و لە گەرما وەك چیا دەوەستن و كاردەكەن وەك باوكێكی هەژاری سەربەرز تاوەكو شەرەفمەندانە ژیان بكەن.

هونەرمەند (ماهیر ئەمین)بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە (هێمن ڕەشوانی) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و شاعیری لاو (مازیار فایەق) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە,هەروەها (چیا غەفووری) موزیكی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو موسیزیان (دیار دلاوەر)ریكۆرد و كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top