شەقڵاوە یەكەمی پلەیەكی گرتیە
شەقڵاوە یەكەمی پلەیەكی گرتیە
تیپی تۆپی پێی یانەی شەقڵاوە بەشدار لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی جیاواز بەشداری لە یارییەكانی خولەكە كردووە، یانەكە بەهۆی دابەزینی لە وەرزی ڕابردوو بۆ خولی یانەپلە یەكەكانی كوردستان، ئەم وەرزە هەر لەسەرەتای خولەكەوەچاوی لەوەیە بتوانێ خۆی بگەینێتە ڕیزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆ دووبارە ئاشت كردنەوەی هاندەرانی بە خولی نایاب. یانەكە ئەم وەرزە بە سەركردایەتی مامۆستا ڕەفیق ڕاهێنەری یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی دە یاری لە خولەكە خاوەنی 29 خاڵە و لە پێشەنگی یانەكانی كوردستان دێت لە خولی پلەیەك، لە نۆ یاری بڕاوە بووە و دوو یاری دووچاری یەكسان بوون هاتوە و خاوەنی یەك شكستە. یانەكە یاری لە دوای یاری لە بەدەستهێنانی خەونەكەی نزیك دەبێتەوە و هاندەران و دەستەی كارگێڕیی یانەكەش چاویان لەوەیە بتوانن ئەم وەرزە یەكێك لەم یانە سەركەوتوانە بن كە دەیانەوێ پلێتی خولی نایابی كوردستان بەدەست بهێنن. ڕاهێنەری یانەكەش یاری بۆ یاری بە پلان و بەرنامەی تازە بەدیار دەكەوێت و چاوی لەوەیە هەر زوور پلێتی گەیشتن بۆ خولی نایاب مسۆگەر بكات.
