لە كوردستان زیاتر گرنگی بە یاری گۆڕەپان و مەیدان نەدراوە

لە كوردستان زیاتر گرنگی بە یاری گۆڕەپان و مەیدان نەدراوە

هۆنیا بەختیار محمودیاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی ئافرەتانی موسل

لە كوردستان زیاتر گرنگی بە یاری گۆڕەپان و مەیدان نەدراوە
پارێزگای سلێمانی یەكێك لەم شارانەی كوردستانە كە بەردەوام لە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان خاوەن پێگەیەكی تایبەتی خۆیانن لە سەر ئاستی عێراق و ئاسیاش و وڵاتانی عەرەبی ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆڕاهێنەری کارامەو زیرەکی وەک ڕاهێنەر دکتۆر سیروان حامد دروست کەری پاڵەوانان و یەکێک لەوپاڵەوانانەش هۆنیایە کەڕیکۆردی کوردستان و عێراقی شکاندوەو مێژووی ڕیکۆردەکەش ئەگەڕێتەوەبۆ ٤٥ساڵپێش ایسەلەم شارە گرینگیكی زۆر بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان دەدرێت لە چاو شارەكانی تری كوردستان و یاریزانانی ئەم شارە بەردەوام پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی داگیر دەكەن یەكێك لە یاریزانە ئاستبەرزەكانی ئەم یارییەش بە تایبەتی لە یاری هەڵدانی قورسایی و رمح بەردەوام ئەنجامی شایستە بوو ئەویش كچە یاریزانی شاری سلێمانی و یانەی ئافرەتانی موسل ئەویش هۆنیا بەختیار-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2001ی پارێزگای سلێمانییە و پاشەڕۆژێكی باش چاوەڕوانیەتی لە داهاتوودا، ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
*چۆن بوو یاری گۆڕەپان و مەیدانت هەڵبژارد؟
- دەگەرێتەوە بۆ حەزی خۆم، چونكە ئەزموونم زیاتر لە گۆڕەپان و مەیدان هەیە و خەونێکی مناڵیم بوە هەر لەمناڵیما لەناخمدا هەڵقوڵاوە
*هەست ناكەی یارییەكی قورست هەڵبژاردوە زیاتر كێبڕكێیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام؟
- بەلای من قورس نییە، بەڵكو وەرزشێكی زۆر جیاوازە و چێژبەخشە، چونكە كێبڕكێیە بۆ ئەنجام و یاریەکەبۆ هەردوو ڕەگەزە و لەئاست وڵاتانی جیهانیش چەندین یاریزانی هەڵدانی قورسای هەن و هەڵدانیڕم هەن و زۆر گرنگی بەتواناکانیان ئەدرێ.
*بۆچی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە كوردستان لە ئاستی پێویستدا نییە؟
- چونكە لە كوردستان زیاتر گرنگی بە یاری گۆڕەپان و مەیدان نەدراوە، ئەگەر گرنگی پێبدرێ ئەوا پاڵەوانی زۆر گەورە بۆ وڵات دورست دەبێ، بەهیواین ببێ بەوەرزشێک گرنگی زۆری پێبدرێ و بتوانن کەسانی بەهرەمەند هەڵبژێرن، ولەڕێگای ڕاهێنەری بەهەرەمەندەوە بکرێت بەپاڵەوان
*هۆكاری چیە ئەم یارییە لە ئاستی كچان پێشوازی باشی لێنەكراوە و گرنگی نییە لە شارەكانی كوردستان؟
- بەڵێ بێگومان وایە، چونكە گەر گرنگی بەم یارییە بدرێ ئەوا لە ئاستی كچان پاڵەوانی زۆر بەتوانامان دەبێت كە دەتوانی ئەنجامی گەورە بۆ كوردستان بەدەست بهێنێو ببێ بەخاوەن ڕەقەمی گەورەو مەزن.
* ئاستی یاری گۆڕەپان و مەیدان چۆن دەبینی لە كوردستان ؟
- بەڕاستی لە ئاستیكی لاوازە، چونکە کەسی شارەزا ڕێژەکەی کەمە و کەسانی ئاسای ناتوانن پاڵەوانی بەهێزو ئاست بەرز دروست بکەن بۆیە گرنگیەكی وای پێنەدراوە ئەم وەرزشە گەر کەسێکیش خەونێکی هەبوبێ نەیتوانیوە پەرەی پێبدا وتێیدا بەهرمەند بێ
* بە بۆچوونی تۆ چی بكرێت باشە بۆ هێنانە پێشەوەی كچانی وەرزشكار ئەم یارییە؟
- پێویستە ئەو كەسانەی كە حەزیات بە یاری گۆڕەپان و مەیدان دەكەن شوێنیان بۆ دابین بكرێت لە ژێر ڕاهێنەرو كەسانی پسپۆڕ و شارەزا دروست،بکرێن و هان بدرێن تاوەكو كوردستان وەك هەر شوێنێكی تر كچە پاڵەوانی تێدا دەربكەوێت و ببێ بەخاوەن،دەستکەوتی،مەزن
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە یاریزانێك؟
- بەرنامەی من ئەوەیە ببم بە پاڵەوانێك بۆ وڵاتەكەم و تاوەكو ناوی كوردستان و ئاڵای كوردستان لە یاری گۆڕەپان و مەیدان دەربكەوێت، لەئاستی وڵاتان مەدالیا کۆبکەمەوە لەڕێگەی بەردەوام بونم لەمەشق و ڕاهێنانەکانم داهاتوو گەش بکەمەوە بۆ یاریزانانی بەهرەمەندو پێیان بگەیەنم تاوەکو ببن بەخاوەن دەستکەوتبۆ خۆیانو وڵاتەکەشمان
*لە پاڵەوانیتی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامی باشت بەدەستهێنا هۆكاری چی بوو؟ لەپاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی من توانیمە بەمەشقی دوساڵو نیو لەژێر چاودێری ڕاهێنەری بەتوانا دکتۆر سیروان حامد بتوانم دومەدالیای زیو بەدەست بێنم هۆکارەکەی شارەزای ڕاهێنەرەکەم بوو وە پێدانی مەشقە بەهێزەکانی بۆیە گەشتوم بەئامانجەکەم
من نزیكەی دوساڵو نیوە ڕاهێنان دەكەم گەیشتوومەتە ئەو ئاستە، یەكەم جاریشە ئەم سەركەوتنە گەورەیە بەدەست بهێنم.
*گرفتی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە چی دەبینی؟
-گرفتی ئەم یارییە لەوەیە بە ڕادەیەك گرنگی پێنەدراوە بۆ دروست بونی پاڵەوان، بوجەیەک تەرخان نەکراوە بۆ تیپەکان تاوەکو کەرەستە بۆ فێرخوازان دابین بکرێت و ببن بگەن بەخەونەکانیان
*وەكو كچە وەرزشكارێكی پاڵەوان خەونی وەرزشیت چیە؟
-خەونی من ئەوەیە لە چەند ساڵی ئاییندە ببم بە یاریزانێك كە شانازییەکی مەزن بم بۆ وڵاتەكەم شتانی،زۆرگەورەتر بکەم و بوترێ كە بۆ یەكەمجار یاریزانی كورد بۆیاری گۆڕەپان و مەیدان لەئۆڵۆمپیاد بەشداری كرد و وڵاتەكەم بكەم بە خاوەن مەدالیای ئۆڵۆمپیاد ئەمەش هەم بە گرنگی دانە و پشگیریە بەتواناکانی من وەهەم بە بەردەوام بونی مەشقو ڕاهێنانەکانم
*هیچ گرێبەستێكت پێشكەش نەكراوە لەلایەن یانەكانی عێراقی؟
-بەڵێ چونكە ڕاهێنانی من دەگەرێتەوە بۆ دوساڵو نیو پێش ئێستا بۆیە نادی فتات نینوا (موسڵ) گرێبەستی پێشکەش کردوم و لەونادیە بەردەوامی بەپاڵەوانیەتیەکانم ئەیەم
*چاوت لەوەنییە ببیتە یاریزانی هەڵبژاردی عێراق؟
-من یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم چونکە ڕیکۆردی عێراقم شکاندوە و ایسە لەئاستی وڵاتانی عەرەبی خاوەن مەدالیای دوەمیم بۆیاری هەڵدانی قورسای و هەڵدانی ڕم
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتاییدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەم هەمووە خزمەتە، دەمەوێ ئاماژە بە سەركەوتنەكانم بكەم بە هەوڵ و ماندووبوونی ڕاهێنەرەكەم دكتۆر سیروان حامید چونكە بە ڕاستی ئەو هۆكاری سەرەكی بوو كە توانیم لە ماوەیەكی كەم بكاتە پاڵەوانی عێراق وەک هەمیشە ئەڵێم وئەشڵێمەوە یارمەتی و هەوڵی ڕاهێنەرەکەم بوو من تائەم پلەیە هاتوم بوم بەخاوەن دەستکەوت !!!!!! زۆرزۆر سوپاسی دڵسۆزی دکتۆر سیروان ئەکەم کە هەمیشە پاڵپشتم بوەوە سەرکەوتنم بەدەست هێناوە و خەونی مناڵیمی بەدی هێناوە وەک هەمیشە بەرز ئەینرخێنم زۆر زۆر سوپاسی ئەکەم

Top