گازی باكور ئەنجامەكانی شایستەیە
گازی باكور ئەنجامەكانی شایستەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی گازی باكور وەكو نوێنەری پارێزگای كەركووكی كوردستان بەشدارە لە یارییەكانی خولی یانە نایابەكانی عێراقی، ئەم وەرزە تیپەكە بە پاڵپشتی دەستەی كارگێڕیی یانەكە تیپێكی بەهێزی دروست كردوە لە خولی نایاب چاویان لەوەیە بتوانن ئەم وەرزە پلێتێكی گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراقی مسۆگەر بكەن، لەم ناوەشدا یانەكە لە ئێستادا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 37خاڵ لە كۆی ئەنجامدانی بیست یاری، یانەكە خاوەنی نۆ سەركەوتن و دە یەكسان بوون و یەك شكستە لە دوای یانەی جۆلان لە پلەی دووەم دێت بە جیاوازی هەشت خاڵ، یانەكەی شاری كەركوك یاری لە دوای یاری ئاستی بەرەوپێش دەچێت و چاوی لەوەیە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی شاری كەركووك و كێبڕكێ یانەكانی تری عێراقی بكات بۆ گەیشتن بە خولە گەورەكەی عێراقی و شان بە شانی یانە گەورەكانی عێراقی یاری بكات. یانەكە پلانی ئەوەی هەیە یانەكەیان یاری دوای یاری ئاستیان بەرەوپێش بچێت و بتوانن پێداویستیەكانی یانەكەیان دابین بكەن بۆ ئەوەی گەیشتن بە خولی بژاردەی عێراقی ئاسانتر بكەن.
