لە پێناو دڵتدا بنێشت بجو!

لە پێناو دڵتدا بنێشت بجو!

بنێشت Chewing gum بەتایبەتی بنێشتی بێ شەكر چەند سوودێكی تەندروستیی چاوەڕوان نەكراوی هەیە وەكو: سووككردنی سترێس چونكە كرداری جوینی بنێشت ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كە بە هۆرمۆنی یەكەمی سترێس ناسراوە دادەبەزێنێت، سووككردنی پەستی و نیگەرانی، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ وسووڕان لە ڕێگەی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە كلۆربوونی ددان، بۆنموونە جوینی بنێشت بۆ ماوەی 20 خولەك هانی دەردانی لیك و بەهێزبوونی چینی مینای ددان دەدات، یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك و سووككردنی دڵەكزێ، هاندانی ئاگایی مێشك لەوكاتەی كە جوینی بنێشت لێدانەكانی دڵ بۆ نزیكەی 12 ترپە لە خولەكێكدا زیاد دەكات و هاتووچۆی خوێن بۆ مێشك باشتر دەبێت، هەروەها توێژینەوەكان ئاماژەیان بەمە كردووە كە جوینی بنێشت ئاستی تەركیز و تواناكانی مێشك تا ڕێژەی 25-40% زیاد دەكات. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە زیاد جوینی بنێشت لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە، هیلاكبوونی ماسوولكەكانی شەویلاك، لەگەڵ گرفت لە جومگەی نێوان شەویلاكی خوارەوە و كاسەی سەردا TMJ.

Top