خانەنشینان: گرنگیی زۆر بە خۆراك و مەشقی وەرزشی بدەن
توێژینەوەیەكی زانكۆی فلیندەرزی Flinders ئوسترالی جەختی كردووەتەوە كە پاش خانەنشینبوون، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی، پێویستە كە چەند گۆڕانێكی ئەرێنی لە ستایلی ژیاندا بكرێن، بۆنموونە ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی بە ڕێنمایی دكتۆر، كە ئاستی پشتبەخۆبەستن و ڕاگرتنی هاوسەنگیی لەش بەرزدەكاتەوە هاوكات لەگەڵ باشتركردنی خەو و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ، شەكرەی جۆری دوو، لەگەڵ شێرپەنجە، هەروەها تەندروستیی دەروونی باشتر دەكات بە شێوەی كەمكردنەوەی ئەگەری پەستی و خەمۆكی، جگە لەمانە سوودبەخشە بۆ باشتركردنی تواناكانی مێشك و كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش. لە لایەكی دیكەی لێكۆڵنەوەكەدا هاتووە كە پاش خانەنشینی، پێویستە گرنگیی زۆر بە خۆراك بدرێت بە شێوەی ڕێكخستنی بڕی وزەی (كالۆری) ڕۆژانە بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش، هەڵبژاردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست كە ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن و كۆلیستیڕۆڵی بەرز لەگەڵ ئاستی شەكری خوێندا، هەروەها ماددە خۆراكییە پێویستەكان بۆ دابینكردنی وزە و چالاكییەكانی لەش.
