بەشی پێنجەمی فیلمی كارتۆنی (toy story)بەرهەم هات
دوای نزیكەی شەش ساڵ لە بڵاوكردنەوەی دوایین بەشی,لە ئێستادا كۆمپانیای (pixar) بەشی پێنجەمی فیلمی كارتۆنی (toy story)ڕاگەیاند,كە ژمارەیەك ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود بە دەنگ تێیدا بەشدارن ئەوانیش پێكدێن لە (كیانۆ رێڤز) و (تۆم هانكس) و (تیم ئالین),وە هەریەك لە جوان كیوزاك و گریتا لی و تۆنی هال و كۆنان ئۆ براین و واڵاس شۆن و بلاك كلارك و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی بە شێوەی دەنگ لە فیلم كارتۆنەكەدا بەشدارن,وە سینەماكار(ئاندرۆ ستانتۆن) كە كاری دەرهێنانی فیلمەكەی ئەنجامداوە,هاوكات بە هاوبەشی لەگەڵ(كینا هاریس)سیناریۆكەی نووسیوە.
بەشی یەكەمی ئەم فیلمە كارتۆنییە ساڵی 1995لەلایەن كۆمپانیای دیزنی بەرهەم هات و كۆمپانیای پیكسار دیزاینی كارەكانی كردووە,فیلمەكە باس لە منداڵێكی بچووك دەكات بە ناوی (ئاندی) یاری و بوكەڵەی بە دیاری بەدەست دەگات و ئەویش لە ژوورە تایبەتەكەی خۆی دەیخاتە نێو یارییەكانی دیكەی كە هەریەكەیان ناوێكی تایبەت بە خۆی هەیە,ئاندی بەجۆرێك ڕەفتار و هەڵسوكەوت لەگەڵ یارییەكانی دەكات وەك ئەوەی ڕاستەقینە بن,بەم شێوەیە بوكەڵەكان لەگەڵ یەكتر دەكەونە گفتوگۆ و چیرۆكەكان دەستپێدەكات,لەم بەشە نوێیەدا یارییەكی نوێ بەناوی (لیلی پاد) دێتە نێو فیلم كارتۆنییەكە و خانمە ئەكتەری ئەمریكی(گریتا لی) بە دەنگ ڕۆڵی ئەم كەسایەتییە دەگێڕێت,لیلی پاد شاشەیەكە لە شێوەی بۆق و یارییەكی پێشكەوتوو و زیرەكە وە دەتوانێ بە شێوەیەكی ڕاست و درووست وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە كە بەم هۆیەوە لە هەندێ بارودۆخدا هاوكار و پاڵپشتی هاوڕێكانی دەبێت,بڕیارە ەم فیلم كارتۆنە لە ڕێكەوتی 19/6/2026 لە هۆڵی سینەماكاندا یەكەم نمایشی بەڕێوەبچێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
