پێش كڕینی دەرمانی دابەزاندنی كێشی لەش
پێش كڕینی دەرمانی دابەزاندنی كێش پێویستە ئەمە بزانرێت كە دەنك یان دەرزی خۆلاوازكردن، تەنیا بۆ ئەم حاڵەتانەی قەڵەوی بەكاردێت كە تێكڕای بارستایی لەش 30 یان زیاتر بێت، هەروەها بۆ حاڵەتەكانی كێشی زیادی لەش كە تێكڕای بارستایی لەش 27 و بەسەرەوە بێت و، گرفتێكی پەیوەست بە كێشی زیاد هەبێت، وەك: بەرزبوونەوەی كۆلیستیڕۆڵ یان پەستانی خوێن، ئینجا بەكارهێنان ڕێنمایی دەكرێت، بە مەرجێك هاوكات بێت لەگەڵ كەمكردنەوەی كالۆریی ڕۆژانە و زیادكردنی چالاكیی فیزیكی، هەروەها هەرگیز نابێت كە بە بێ بڕیاری دكتۆر بەكار بهێنرێت و نابێت لەكاتی دووگیانیدا بەكاربێت. پێویستە ئەمەش بزانرێت كە پاش وازهێنان لە دەرمان، لەوانەیە كە كێشی لەش دووبارە زیاد بكاتەوە. دەرمانی دابەزاندنی كێشی لەش بە ناوی بازرگانیی ویگۆڤی Wegovy یان ئۆزێمپیك Ozempic بە شێوەی دەرزیی ژێرپێست، هەفتانە یەك جار یان دەنك ڕۆژانە یەكجار لە دەرمانخانەكاندا هەیە، سەرەتا بە ژەمی بچووك پاشان دەست پێدەكات، بەرە بەرە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ژەمەكە بە چاودێرێی دكتۆر زیاد دەكرێت.
