زمان ناسنامەو شکۆی نەتەوەیمانە
زمان کۆڵەکەی بون نەبوونمانە بەڵام گەلی کورد لەپاڵ ئەو هەموو و کوشتن و ئەنفال و کیمیا بارانکردنی وەک نەتەوەیەکی زیندوو توانیویەتی زمانەکەی بپارێزێ و گەشەشی پێ بکات، چۆن خۆی لە سڕینەوە پاراستووە زمانەکەشی بەهەمان شێوە پاراستوەو وەک ناسنامەی گەلی کوردی ستەم لێکراو خەریکە دەبێتە یەکێک لە زمانە زیندوەکانی جیهان زمانی کوردی ناسنامە و شکۆمانە بۆیە ئەرکی هەمومانە ئەم زمانە شیرینە بپارێزن و پاڵپشتیی هەموو هەوڵێکیش بین بۆ پاراستنی زمانی دایک.
مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢، کاتێک پۆلیسی پاکستان به فهرمانی حکومەت تهقهی له ژمارەیەک قوتابیانی زانکۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی کرد، کە مانگرتنیان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستاندا ڕاگەیاندبوو، له ئهنجامدا چهندین قوتابی گیانیان لهدهستدا.هەر ئەو کارەبوو هۆی ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ڕیز گرتن لەزمان و ڕیز گرتان لە زمانی دایک و بههەموو زمانهکانی سهرجهم نهتهوهکانی جیهان، ڕێکخراوی کلتووریی نهتهوه یهکگرتووهکان 'یونسکۆ' ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک زگماکی دهستنیشان کرد.

نەجمەدین محەمەد قەراجی