حافز نازم موتەشەر سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری سابیئەی مەندائی لە هەولێر بۆ گوڵان: هەرێمی کوردستان بووەتە مەودایەك بۆ ئازادی و ئاسایش و سەقامگیری نەتەوەو ئاین و ئاینزاكان
هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و تەواوی وڵاتانی دنیا بۆتە نمونەیەكی جوان و دیار لە پێكەوەژیان و لێبوردەی لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكان كە تیدا ئەو پێكەوەژیانە بۆۆتە یەكێك لە ناسنامە دیار و بەرجەستەی هەرێمی كوردستان ، ئەمەش وایكردوە سەرنجی هەموو وڵاتانی جیهان ڕابكێشێت و ئەو پێكەوەژیان و لێبوردەیە ڕەگ و ڕیشەیی مێژووی لە كوردستان هەیە بەتایبەت لە سەردەمی بارزانی نەمر تا ئەو پەڕی گرنگی پێدراوە و كاری بەردەوامی لەسەر هەبووە كە بەتەواوی بەرجەستەو گەشەیی تەواو بكات لە دوای ساڵی 1991یش بەتایبەتی لەگەڵ دامەزراندنی حكومەت و پەرلەمانی كوردستاندا جەنابی سەرۆك بارزانی زیاتر و بە گڕوتینێكی زۆرەوە بەرنامە و پلان و جەختی لەسەر زیاتر و گەورەتر لەوەی هەیە ئەو پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینییە لە كورددستان گەشە بكات بە ئاستێكی ئاوا كار بۆ ئەمە كرا كە چەند ساڵە بە واقیعی و چاودێری و بەدواداچوونی هەموو دنیا ئەوە سەڵماندراو دەركەوت كە پێكەوەژیان و لێبوردەی لە هەرێمی كوردستان تا ئەوپەڕی باڵا تەمەنی دروستكردوە هەر بۆ زیاتر دەرخستنی ئەو پێكەوەژیانە بە پێویستمانزانی ڕاوبۆچوونی نەتەوە و ئاین و ئاینزاكان وەربگرین لەو لایەنەوە بە پەیڤێك حافز نازم موتەشەر سەرۆكی ئەنجومەنی سابیئەی مەندائی لە هەولێر ڕاوبۆچوونی خۆی بەمجۆرە دەربڕی.
لە سایەی بایەخپێدانی جەنابی سەرۆك بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمەی سابیئەی مەندائی لە نموونەیەکی شەرەفمەندانەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکاندا دەژین، کە تێیدا هەمووان لەژێر چەتری ڕێزی هاوبەش و مافی یەکساندا کۆدەبنەوە.
هەرێمی کوردستان بووەتە مەودایەك بۆ ئازادی و ئاسایش و سەقامگیری، کە تێیدا ڕۆڵەکانی هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزا و کەمینەکان هەست دەکەن بەشێکی ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن، بەشداری لە بونیادنانیدا دەکەن و خاوەنی کەرامەت و ئازادیی خۆیانن.
هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم بلێم و داوا لە خودا دەکەین، ئەم نیعمەتە بەردەوام بکات، و ڕۆحی برایەتی و لێبوردەیی وەك ناونیشانی یەکڕیزی و داهاتووی هاوبەشمان بمێنێتەوە.
