گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا بەردەوامە
ڕۆژی یەکشەممە ١5ی شوبات، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری ڤێرۆنیکا ٣ لە زەریای هیندیدا گرت.
واشنتۆن ڕایدەگەیەنێت، کەشتییەکە دەستی هەبووە لە گواستنەوەی نەوتی خاو لە ئێران و ڤەنزوێلا و لەژێر گەمارۆکاندا بووە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەو کەشتیەکە هەوڵی خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکای دەدا، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا لە کەنارەکانی کاریبیەوە تا زەریای هیندی شوێنپێیان گرت و ڕایانگرت.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندنە فەرمییە، کەشتییەکە پێشتر دەستی لە گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران و ڤەنزوێلادا هەبووە.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە سیاسەتی بەردەوامی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا لە وەڵامی سزا و سنووردارییە نێودەوڵەتییەکاندا.
گوڵان: سەردار خەلیل
