جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر لانیکەم ١١ زیندانی لە زیندانە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتدا

جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر لانیکەم ١١ زیندانی لە زیندانە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتدا

 

 

ڕۆژی یەکشەممە 15ی شوبات، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم ١١ زیندانی کە ژنێکیان لەگەڵدابوو، لە زیندانەکانی نایین، نۆشەهر، ئەراک، بەندەر عەباس، تەورێز، قەزوین، ئەردەبیل، قوم، سمنان و بروجێرد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ١٠ کەس لەو کەسانەی لە سێدارە دراون پشتڕاست کراوەتەوە کە بریتین لە “عەلی نووری، سیروس عەلیزادە، فورود خەلیلی، ئەمیر خانمحەمەدی، حەسەن دۆستی، مستەفا چێشمی، سۆهراب دایی، عسمەت نەجەفی، ساسان پازوکی، عەلی ئەشرەف ڕەحمەتی”.

لەنێو ئەوانەی لەسێدارە دراون ژنێک هەبووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی ناسنامەکەی و تۆمەتەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top