بەهۆی شەڕو پێكدادان 11سەربازی پاکستان کوژران

بەهۆی شەڕو پێكدادان 11سەربازی پاکستان کوژران

 

 

سوپای پاکستان ئەمڕۆ سێشەممە ١7ی شوبات،  ڕایگەیاند، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان سەربازانی ئەو وڵاتە و تەحریقی تاڵیبان پاکستان، ١٢ چەکدار و ١١ سەربازی پاکستان کوژراون.

ڕۆژنامەی ئێکسپرێس تریبیون بڵاویکردەوە، تێکهەڵچوونەکە لە ناحیەی باجاور سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ڕوویداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، TTP بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر خاڵێکی ئەمنی سەربازانی پاکستان.

تەقینەوەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان  بووە و ١١ سەربازی پاکستانیش لە ڕووداوەکەدا کوژراون.

سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری پاکستان هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.

دوێنێ تەقینەوەی ڕیکشایەکی بۆمبڕێژکراو لە قەزای بەنو کوژراو و بیست برینداری لێکەوتەوە.

هەروەها دوێنێ لە ناوچەی بێنو تەقینەوەیەك دوو کەسی کوشت و بیست برینداری لێکەوتەوە.

پارێزگای خیبەر پختونخوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی زیادبوونی نائەمنی بووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top