بەهای خۆراكیی پەنیری مۆزەرێللا

بەهای خۆراكیی پەنیری مۆزەرێللا

 پەنیری مۆزەرێللا Mozzarella cheese سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامینەكانی A، D، E، B2، B3، B7، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، فۆسفۆر، زینك، پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكان: پەنیری مۆزەرێللا ڕێژەیەكی بەرزی بایۆتین Biotin لەخۆدەگرێت كە بە ڤیتامین B7 ناسراوە و ڕۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكردا لەگەڵ پاراستنی نینۆكەكان لە ناسكبوون و شكان، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، سووككردنی نیشانەكانی شەقەسەر بە هۆی ڕێژە بەرزەكەی ڤتامین B2 (رایبۆفلاڤین) كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا، كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان، بەهێزكردن و پاراستنی چڕیی ئێسكەكان، چونكە پەنیری مۆزەرێللا ڕێژەیەكی یەكجار بەرزی كانزای كالسیۆم لەخۆدەگرێت، بۆنموونە هەر 100 گرام مۆزەرێللا 730 ملگم كالسیۆمی تێدایە، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، باشتركردنی فرمانی گورچیلەكان، سووككردنی هیلاكیی ماسوولكەكان، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی كانزای فۆسفۆر، هاندانی فرمانەكانی گلاندی پرۆستات و دروستبوونی خڕۆكە سپییەكانی خوێن، هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن.

 

Top