ماستی گریكی لە ماستی ئاسایی بەسوودترە

ماستی گریكی لە ماستی ئاسایی بەسوودترە

ماستی گریكی Greek yogurt بەم ناوە ناسراوە، چونكە بۆ یەكەم جار كۆمپانیایەكی گریكی ئەم جۆرە ماستەی خستە بازاڕەكانەوە و بریتییە لە ماستی سافكراو لە زۆربەی ئاوی ماست Liquid whey و لاكتۆز، هەروەها پەیت و كرێمییە، چێژێكی زیاتری هەیە لەگەڵ ڕێژەیەكی زیاتری پرۆتین و ڕێژەیەكی كەمتری شەكری شیر، بۆیە لە ماستی ئاسایی سوودبەخشترە. ماستی گریكی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین B2، B12، D، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، هەروەها بەكتریای سوودبەخش Probiotic bacteria كە هانی گەشەی سوودبەخشی ڕیخۆڵە دەدەن. سوودە تەندروستییەكانی ماستی گریكی: كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە هەوكردنە كەڕووییەكان، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، باشتركردنی چڕیی ئێسك و پاراستنیان لە پووكانەوە بەهۆی ڕیژە بەرزەكەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین D لە ماستی گریكیدا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، پاراستنی تەندروستیی گلاندی دەرەقی، هاندانی دروستبوونی پێكهاتەكانی خوێن، باشتركردنی بارستایی ماسوولكەكان، پاراستنی تەندروستیی پووك و ددان، هەروەها باشتركردنی مەزاج و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی.

 

Top