كێشی زیاد و قەڵەوی: پێنجەمین هۆكاری مردن لە جیهاندا
لە ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO هاتووە كە كێشی زیادی لەش و قەڵەوی بە پێنجەمین هۆكاری مردن لە سەرتاسەری جیهاندا هەژمار دەكرێت، هەروەها ساڵانە بەلای كەم 2.8 ملیۆن كەس لەبەر كێشی زیاد یان قەڵەوی گیان لەدەست دەدەن. سەرچاوەی تریش ئاماژە بەوە دەكەن كە لەوانەیە ئەم ژمارەیە بەرزتر بێت، بۆنموونە داتاكانی ساڵی 2019 باس لە گیان لەدەستدانی پێنج ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا دەكەن. هۆكاری مردن لە كەسانی كێش زیاد و قەڵەودا دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە پەیوەستەكان بە خودی كێشی زیاد و قەڵەوی وەكو: جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی دڵ كە تا ڕێژەی 23% بەرزدەبێتەوە، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو كە تا ڕێژەی 44% زیاد دەكات لەگەڵ تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە كە تا ڕێژەی 7-41 زیاد دەكات. ڕاپۆرتە پزیشكییەكانی ساڵی 2025 جەختیان كردووەتەوە كە زیاتر لە یەك بلیۆن كەس تووشیی قەڵەوی بوون لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەم ژمارەیەش بە بەردەوامی لە زیادبووندایە.
