جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا

جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان مەراسیمی ناساندنی كتێبی شەشەمی بازنەی گفتوگۆ بەناونیشانی " جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا" لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.
لەم ڕیوڕەسمەدا كە بەرێزان د.هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەگڤان هالۆ ، د. نوری عوسمان ، ئومێد خۆشناو ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و، تەواوی بەرێزانی بەشداربووی هەر شەش ئەڵقەی وەرزی شەشەمی بازنەی گفتوگۆ و ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوێنەری حزبە سیاسیەكان و مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئیسلامی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان ئامادەبوون ، لە دەسپێكی ئەم مەراسیمەدا ، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردوو و ،جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بازنەی گفتوگۆ وەك ئۆرگانێكی سەربەخۆی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ئەو پەیامە راستگۆیەی پارتی و رێبازی بارزانی تەرجەمە دەكات كە ئامانجی ئەوەیە وەك ڕایەڵەیەك جیاوازییە سیاسیی و نەتەوەیی و ئاینیەكانی ئەم نیشتمانە پێكەوە كۆبكاتەوە، دوای ئەم ووتەیە و، هەر لەم مەراسیمەدا پانێڵێك بۆ سیاسەتمەداری ناسراوی گەلەكەمان د.كاوە مەحمود بەناونیشانی " جینالۆجیای ناسنامە" رێكخرابوو و ، لەم پەنێڵەدا بەرێزیان جەختی لەسەر گرنگی ڕەسەنایەتی ناسنامە كردەوە كە توخمە جیاوازەكانی لە قۆناخی مۆدێرنەدا دەبنە چوارچێوەیەك بۆ پێناسەكردنەوەی نەتەوە و ، لەمەش زیاتر باسی لەو وەرچەرخانە ئەرێنیە كردوەوە كە لە ئێستا گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان بەیەك دەنگ جەخت لەسەر كوردبوونی خۆیان دەكەنەوە و هەموویان پێكەوە دەڵێن " كوردین ئێمە" ، ئەم وەرچەرخانە لەسەر پرۆسەی سیاسیی كوردستانیش بە جۆرێكی دیكە خۆی بەرجەستە كردۆتەوە كە دەبیین سەرۆك بارزانی وەك رابەر و مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر لەسەر پرسی دۆزی كورد لە هەر چوار پارچە ڕاڤە دەكات و ، سەبارەت بەو بەوەرچەرخانە دیپلۆماتیەی لەسەر ئاستی دیدار و كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیشن لە هەفتەی رابردوو بینمان ، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەمەش ئاماژەیەك بۆ ئەوەی دۆزی كورد لەسەر ئاستی بەرەو پێشەوەچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیووەو، دواتریش بەشێك لە ئامادەبووانی ئەم پەنێڵە بە پرسیار و تێچێنەكانیان گفتوگۆكەیان دەوڵەمەندتر كرد و ، دوای كۆتایهاتنی ئەم پەنێڵە رێزنامەی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەخشرایە پەنێڵست و بەرێوەبەری پانێڵێكە و تەواوی بەرێزانی بەشداربووی گفتوگۆكانی وەزری شەشەم و ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ.

Top