چۆن بەردی بەنرخ لە ساختە جیا دەكەیتەوە؟

چۆن بەردی بەنرخ لە ساختە جیا دەكەیتەوە؟

امۆژگاریت دەكەین هاوێنەی گەورەكەر (زەڕەبین) یان هاوێنەی بەكار بهێنیت بۆ پشكنینی بەردەكە لە نزیكەوە، چونكە بەردە بەنرخە سرووشتییەكان زۆرجار خەوش یان كەموكوڕی زۆر بچووكیان تێدایە، لە كاتێكدا بەردی دەستكرد یان ساختەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بێ كەموكوڕی و ساف دەردەكەون. ئەمەش بەو مانایەیە ئەگەر تێبینیت كرد بەردەكە هیچ خەوشێكی تێدا نییە، ئەوا ئەگەری زۆرە ساختە بێت.

هەڵسەنگاندنی كێش: بەردەكە بخەرە سەر دەستت و سەرنجی كێشەكەی بدە، چونكە بەردە بەنرخە ڕەسەنەكان چڕی و كێشێكی زیاتریان هەیە بەراورد بەو جێگرەوانەی لە شووشە یان پلاستیك دروست كراون. ئەمەش واتە بەردە ساختەكان كێشیان سووكترە لە بەردە ڕەسەنەكان.

پشكنینی بریقە: دەتوانیت پەنا ببەیتە بەر پشكنین یان تاقیكردنەوەی بریقەكەی، چونكە بەردە ڕەسەنەكان بریقەیەكی تایبەتیان هەیە كە بەهۆی هاوكۆڵەی شكاندنەوەی بێهاوتای هەر بەردێكەوە دروست دەبێت، لە كاتێكدا شووشە بە شێوەیەكی ئاسایی ڕووناكی دەشكێنێتەوە و بۆ چەند ڕەنگێكی ناو شەبەنگی پەلكەزێڕینە دابەشی دەكات. بۆیە ئەگەر تێبینیت كرد بەردەكە بە چەندین ڕەنگی جیاواز لە ڕەنگە سەرەكییەكەی خۆی دەبریقێتەوە، ئەوا ئەگەری زۆرە ساختە بێت و لە شووشە دروست كرابێت.

Top