گرانترین پارچە كێك

گرانترین پارچە كێك

 ئافرەتێكی ڕووسی بەناوی «ئۆلیسیا شیمگاكۆڤا» كە لە فەرەنسا دەژی، لە كافێیەك لە سویسرا پارەی قاوە و كێكێكی داوە، بەڵام لەبری ئەوەی ژمارەی نووكەكەوە داخڵ بكات، بە هەڵە PIN ی خۆی داخڵ كرد، لە ئەنجامدا نزیكەی 7700 فرانكی سویسری لەبری 23.7 فرانك، پارەی لێ وەرگیرا. دواتر زانی هەڵەیی كردووە، بەڵام بانكەكە ڕەتی كردەوە یارمەتی بدات. خاوەنی كافێیەكە بەڵێنی گەڕاندنەوەی پارەكەی دا، بەڵام دواتر كافییەكەیی داخست و ئیفلاسی خۆی ڕاگەیاند، چیرۆكەكە بە لەدەستدانی پارەكە كۆتایی هات و بووە هۆی ئەوەی ڕووداوەكە بە «گرانترین كێك لە جیهاندا» ناوزەد بكرێت.

 

Top