گەورەترین بێوەفایی هاوسەرگیری
February 15, 2026
رەنگا و ڕەنگ
برایان بێرنی ملیۆنێری بەریتانی تەواوی سامانی خۆی كە ٢٦ ملیۆن دۆلار بوو بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی هاوسەرەكەیی بە ناوی «شێری» كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ببوو خەرج كرد. هەروەها برێكی زۆر لە پارەكەی خۆیی بەخشی بە توێژینەوەی زانستی پزیشكی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشیی هاوسەرەكەی، كەچی شێریی خێزانی دوای چاكبوونەوەی لە نەخۆشییەكەی، پیاوەكەی خۆی جێی هێشت و داوای تەڵاقی كرد و گوتی هۆكارەكەش ئەوەیە كە برایان ئێستا هەژار و بێ پارە بووە!.
