ئەمریکا هۆشداری ئەمنی دەداتە کەشتییە بازرگانییەکانی لە گەرووی هورمز
بەڕێوبەرایەتی دەریایی ئەمریکا لە ئاگادارییەکی ئەمنیدا هۆشداریدا سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشەکان لەسەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە ئاڵاکەی لە ئاوە ستراتیژییەکانی ناوچەکەدا هەڵدەکەن.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن لە گەرووی هورمز، دەریای عومان و کەنداوی فارس ئەم کەشتییانە ڕابگرن، كۆنتڕۆڵی بکەن، یان دەستیان بەسەردا بگرن.
لە هۆشدارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کەشتییە ئەمریکییەکان پێویستە پێش ئەوەی بەو ڕێگایانە تێپەڕن لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاهەماهەنگی بکەن.
ئەم هۆشدارییە لە هەلومەرجێکدا دەرچووە کە گرژییە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کردووە و ڕێگا گرنگەکانی کەشتییەكان زیاتربوونەتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی و سەربازی.
گوڵان: سەردار خەلیل
