ڕووسیا: هیچ نیازێکمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەوروپا، بەڵام ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی تەواو ئەگەر پێویست بکات

ڕووسیا: هیچ نیازێکمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەوروپا، بەڵام ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی تەواو ئەگەر پێویست بکات

 

 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ نیازێکی نییە هێرش بکاتە سەر ئەوروپا، بەڵام ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی تەواو لە ئەگەری پێویستدا.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەنیازی هێرشکردنە سەر ئەوروپا نییە، بەڵکو ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی تەواو لە ئەگەری پێویستدا.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەوروپا هەڕەشەکانی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامبدات، مۆسکۆ هەموو ئامرازە سەربازییەکانی بۆ وەڵامدانەوە بەکاردەهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی کەناڵی ئێن تی ڤی ئەو وڵاتە گوتی: ئێمە هیچ نیازێکمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەوروپا؛

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ڕووسیا پێی وایە ئەورووپا خۆی بۆ شەڕ لەگەڵیدا ئامادە دەکات.

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی ئەوروپا بە زیادکردنی بودجەی سەربازی خۆیان "ئەشکەنجە" دەدەن، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ببێتە هۆی لەناوچوونی ئابوورییەکانیان.

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پلانێکی ٨٠٠ ملیار یۆرۆی بۆ بودجەی بەرگری یەکێتییەکە ڕاگەیاند.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەوروپا و ڕووسیا لە دوای شەڕی ئۆکرانیا بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووسیا چەندین جار چووەتە ناو ئاسمانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و دەوروبەری ئۆکرانیا.

ئەم پێشهاتانە لە کۆتاییدا وایکرد وەزیرانی بەرگری ئەوروپا ڕێکبکەون لەسەر دروستکردنی "دیوارێکی بێفڕۆکەوان" بەدرێژایی سنوورەکانیان بۆ زیادکردنی توانای دۆزینەوە و شوێنپێهەڵگرتن و ڕێگریکردن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە دەچنە ناو ئاسمانی ئەوروپا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top