گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە 7ی شوبات، کاروانێکی پاسەکانی هەڵگری دیلەکانی داعش شاری قامیشلۆیان بەجێهێشتوو بەرەو سنووری عێراقی بەڕێكەوتن.
ئەم گواستنەوەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
وێنە و ڤیدیۆ پشتڕاستکراوەکان دەریدەخەن کە کاروانی پاسەکان بە هەلیکۆپتەری سەربازی پاسەوانی دەکرێن.
کۆپتەرەکان بە بەردەوامی بەسەر کاروانەکەدا بەدرێژایی ڕێگاکە دەسوڕانەوە، ئەمەش ئاسایشی دابینکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستێکی بەرزی نیگەرانی لە ئەگەری هێرشکردن یان هەوڵدان بۆ ئازادکردنی دیلەکان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
