گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامە

گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامە

 

 

ئێرانییەکانی دانیشتووی چەند شارێکی ئەورووپا و ئەمریکا بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتی، پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی نەتەوەیی گەلی ئێران ڕاگەیاند.

ئێرانییەکانی دانیشتووی لەندەن، بەرلین، هامبۆرگ و ستۆکهۆڵم لەو گردبوونەوەیانەدا دروشمیان بەرزکردەوە و پلاکاردیان بەدەستەوە بوو، داوایان لە حکومەتەکان، ڕای گشتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد، سەرنجیان بۆ سەرکوتکردن، گرتن و کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران ڕابکێشن.

لە هەمان کاتدا گردبوونەوەیەکی گەورە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی تێدابوو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەشداربووان دروشمی ناڕەزایەتییان گوتەوه و خوازیاری کۆتایی هێنان بەسەرکوت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی له داخوازییه کانی گەلی ئێران بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top