خؤشەویستی وولات و رابەرایەتی کردن و هەڕشەی دەرەکی

خؤشەویستی وولات و رابەرایەتی کردن و هەڕشەی دەرەکی


ئاگری خؤشەویستی ئەم وولاتە ( کوردستان) هەزاران ساڵە لە ناو دڵی تاک بە تاکی ئەم گەلە کڵپەی گرتووە و هەیە و ناکوژێتەوە .
خؤشەویستی ئەم وولاتە خوێنی هەزاران شەهید و قوربانی دانی باب و باپیرانمان بیر دێنیتەوە . ئەم خاکە بؤ دوژمنانمان تەنیا مشتە خؤڵێکی بێ ئەرزشە، بەڵام بؤ ئیمەی گەڵی کورد خاکێکی پیرؤزە کەوا هەزاران ساڵە بؤی دەجەنگین لە پێناو مانەوەی.
بەرگری کردن لەم خاکە لە بەر ئەوەی نیە کەوا شوێنێکی جوان و دل گیرە ، بەلکو بؤ ئەوەیە کەوا ئەم خاکە بەشێکە لە هەبوون و نەبونی ئێمەی کورد . مرؤڤ زادەی نیشتمانی خؤیەتی ، ئەم خاکە پێش لە دایک بوونمان هەلبژاردەی ئێمە نەبووە بەلام دوای لە دایک بوونمان بؤتە هیوای ژیانمان و بەرگری کردن لێ ی ئەرکە .
بؤیە ئێستا گەلی کورد ئامادەی قوربانی دانە و بؤ پاراستنی ئەم خاکەی ئامادەیە بست بە بستی خوێنی تێدا بڕژی .
هەڕشە هەموو کاتێک لەو دیو سنورەکان دەست پێ ناکەن ، هەندێ جار لە ناو چوارچێوەی ژورەوەی سنورەکان هەرەشە دەست پێ دەکات ، لیکدانەوەی درەنگ بؤ روداوەکان ، هەندێ جار خێرایی لە وەلامدانەوەکان ، بێ دەنگی زؤر لە رووداوەکان ، زەمینە خوشکەرن بؤ لە ناوچوون و شکست خواردنمان .
ئەو گەلانەی کە پەلە دەکەن لە شەڕ کردن ، پێش ئەوەی بەرنامەیەکی توکمە دابنێن بو شەرەکەیان دەبنە قوربانی غرور و شانازییەکانیان .
ئەوانەی کە وا تەنیا سەیر دەکەن و گومان دەکەن لە بەرگری کردنیان ، پێش ئەوەی بچنە ناو شەڕەکەوە شکست دێنن .
ئێستا کە لە هەموولایەکەوە دوژمنمان هەیە و بەردەوام هێرش مان دەکرێتە سەر چ شەری دەرونی و راگەیاندنی و یان چەنگ بو لەناوبردنمان پێویست ناکەت بزانین و پرسیار لە خؤمان بکەین !؟
بوچی یەکگرتوو نین و هەولی یەکبوونی ئیرادەی گەلی خومان نادەین و بە یەکگرتوویی بەرگێری بکەین .
لە کام جێگا قیژە و هاواری نارازی بونمان بە بێ دەنگی فروشتوە ؟
لە کام خاڵی یاری دا یاری و یاریگامان بؤ دوژمنەکانمان بە جێ هێشتووە ؟
لە چ ساتێکدا لە جیاتی ڕێنوێنی یاریزانەکانمان بکەین ، بوێنەتە بینەر و رێگامان دا یاسا و رێساکان بە دەستی دوژمنانمان بنوسرێن ؟
ئێستا ئەگەر بمانەوێت ووڵات پێشکەوێت و ببینە خاوەن کیان و دەوڵەتی خؤمان پێویستە لە هەر چوار پارچەی کوردستان یاریزانە بە تواناکان هەلبژێردرین و رێگا بدەین ( بە تواناکان و دلسؤزان و کوردپەروەران ) یاریمان بؤ بکەن .
سەرکردایەتی ئەو یاریە گەورەیە بدرێتە دەست سەرؤکی نەتەوەیی و رابەرمان مسعود بارزانی ، کە چارەسەری گیرو گرفتەکان بکات و بە یەک دەنگ و یەک دڵ پشتگیری ڵی بکەین و وەلامی نەیارەکانمان بدەینەوە .
پێویستە رابەرایەتی و فەرمانداریەتی و سەپەرشتی هەموو شتەکان و کێشەکان بدریتە دەستی جەنابیان و هەموو لایەک بە روح و جان پشتگیری لی بکەن لە بەر ئەوەی لەم بارودوخەدا تەنها بەرێزیان دەتوانێت سەپەرشتی ئەو ریرەوە نەتەوەییە بکات کە ئێستا لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوە هاتووتە کایەوە بە گروتینەکی ترەوە زیندوو بویتەوە .
بەرێزیان ئەو توانایەی هەیە سەرکردایەتی رەوتە نەتەوەیی و کوردپەروەرانە بگرێتە دەست ، هەروەکو لەم چەند رؤژەی رابردو بؤ روژئاوا جەنابیان بؤ یەک چرکەش بی ئاگا نەبووە لە روداوەکان و هەموو هەولی خؤی خستبووە گەڕ بؤ بەرگری کردن لەم پارچەی کوردستان بە خاک و هاولاتیانەوە ، لە کؤتایش هەموومان بە چاوی خؤمان ئەنجامەکەییمان بینی کە وا رێکەوتنی کورد و دیمەشقی لێ کەوتەوە کە دەسکەوتێکی مەزنە بەرامبەر ئەو پیلانە گەورەیەی کە وا بؤ پاکتاو کردنی گەڵی کورد لە رؤژئاوا دانرابوو . بؤیە جەنابیان دەریان خست کە بەڵی خەمخؤری گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان .

Top