پاککردنەوەی پێستی چەوری روخسار
February 1, 2026
رەنگا و ڕەنگ
بە بەكارهێنانی پێكهاتە سرووشتییەكانی ناو چێشتخانەكەت و چەند هەنگاوێكی سادە، دەتوانیت پێستی چەوری ڕوخسارت لە ماڵەوە پاك بكەیتەوە و جوانی و گەشانەوەی بۆ بگەڕێنیتەوە.
ماسكی خەیار
• خەیاریكی قەبارە مامناوەندی لەڕەندەدراو و یەك كەوچكی گەورە ماست بهێنە، پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە تا گیراوەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، گیراوەكە بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی دە خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
ماسكی تەماتە
• یەك تەماتەی وردكراو یان هاڕاو، یەك كەوچكی چا ئاوی لیمۆ ئامادە بكە،
پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە تا گیراوەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، گیراوەكە بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی دە خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
