گۆران ساڵح سروودێكی نیشتمانیی بەناوی(هەورازە ڕێی ئازادی) بڵاوكردەوە

گۆران ساڵح سروودێكی نیشتمانیی بەناوی(هەورازە ڕێی ئازادی) بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب,سروودێكی نیشتمانیی بەناوی(هەورازە ڕێی ئازادی) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

ئەم سروودە نیشتمانییە كە بەرهەمەی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤییە,گۆران ساڵح خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (محەمەدی حاجی قادر)تێكستەكەی نووسیوە,وە هونەرمەند (ڕێناس كورداخ) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە.

چەند دیمەنێكی ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە لە بەشی دووەمی زنجیرە درمای كوردی (ئادیابین) وەرگیراوەو هونەرمەند (محەمەد جەمیل) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top