ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا: ئەوروپا پێویستی بە هێزێكی چەكداری تایبەتیی خۆی هەیە نەك تەنیا ناتۆ

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا: ئەوروپا پێویستی بە هێزێكی چەكداری تایبەتیی خۆی هەیە نەك تەنیا ناتۆ

 

 

 هەموومان فیلمە بەناوبانگەكەی ئەمریكا ڕۆژی هاندگراون هۆگ «Groundhog Day»مان لەبیرە، كە تێیدا پاڵەوانەكە هەموو بەیانییەك بەئاگا دێنێتەوە و دەبینێت هەمان ڕووداوەكانی دوێنێ دووبارە دەبنەوە. بەداخەوە، ئەمە ڕێك ئەو ژیانەیە كە ئێمە لە ئۆكرانیا و جیهان تێیدا دەژین.

 ساڵی ڕابردوو لەم داڤۆسە، وتارەكەم بەو كۆمەڵە وشەیە كۆتایی پێ هێنا: «ئەوروپا پێویستە بزانێت چۆن بەرگری لە خۆی دەكات». ساڵێك تێپەڕی و هیچ شتێك نەگۆڕاوە، من دووبارە لێرەم بۆ ئەوەی هەمان قسە بكەمەوە. كاتێك هەموو چاوەكان چوونە سەر گرینلاند، زۆربەی سەركردەكان نەیاندەزانی چی بكەن.

 سەیری نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی بكەن، سەرۆك ترەمپ ئۆپەراسیۆنێكی لە فەنزوێلا ئەنجام دا و مادۆرۆ دەستگیر كرا، ڕەنگە ڕای جیاواز هەبێت، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە مادۆرۆ ئێستا لە نیویۆرك دادگایی دەكرێت، بەڵام دەمەوێت بپرسم: بۆچی پوتین دادگایی ناكرێت؟ ئەمە چوارەمین ساڵی گەورەترین شەڕی ئەوروپایە دوای جەنگی دووەمی جیهان، كەچی ئەو پیاوەی شەڕەكەی دەستپێكرد، هێشتا ئازادە و شەڕ بۆ پارە بەستووەكانی لە ئەوروپا دەكات.

 ئەمریكا ئێستا زۆر بەهێزە و ئیدارەی ترەمپ زۆر بە خێرایی هەنگاو دەنێت. ئەمریكا پڕۆژەی (بۆردی ئاشتی)ی ڕاگەیاندووە و ئێمەش بانگهێشت كراوین. ئۆكرانیا بە هەموو ڕاستگۆیی و سووربوونێكەوە كار دەكات، بۆ ئەوەی ئەم شەڕە كۆتایی بێت، بەڵام دەبێت ڕووسیاش ئامادە بێت بۆ سازش، نەك تەنیا ئێمە.

 ئەوروپا پێویستی بە «هێزی چەكداری یەكگرتوو» هەیە. ئێستا ئەوروپا تەنیا پشت بەوە دەبەستێت كە ناتۆ هەنگاو دەنێت، ناتۆ لەسەر بڕوایەك بونیاد نراوە، بەوەی ئەمریكا دێتە ناوەوە، بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئەمریكا نەیەت؟ ئەم پرسیارە لە مێشكی هەموو سەركردەیەكی ئەوروپیدایە.

 ئێمە ئامادەین ببینە بەشێك لە ئەوروپایەكی بەهێز. كاتێك ئۆكرانیا لەگەڵتان بێت، كەس ناتوانێت سووكایەتی بە ئەوروپا بكات. با كۆتایی بەم خولگەیە بهێنین و سیستمێكی نوێی جیهانی بونیاد بنێین كە لەسەر بنەمای «كردار» بێت، نەك «قسە». جیهان بە بێ كردار، سپێدەكی نابێت.

Top