ئەوەش بەدبەختی کوردە
سەرۆک کۆماری عيراق بۆ کوردە بە پێی رێککەوتن ، کاتی خۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و خواڵێخۆشبێت جەلال تالەبانی وا رێکەوتن کە یەکیان لە بەغدا بێت ئەوی تر لە هەولێر ئەوە ئەوە ناگەیەنێ کەو ئەو پۆستە هەردەم بۆ برادەرانی ی ک ن بێت، بەڵکو بۆ هەموو کوردە، بەڵام مانای ئەوەنییە بێ رێککەوتن ١٦ کەس خۆی کاندید بکات بێگومان ئەوەی دەردەچێت یا پارتی یا یەکێتی دەبێت، ئەگەر بەدبەختی کورد نەبێت ئەو ژمارە زۆرە بۆ خۆی کاندید دەکات، شیعەکان لەم ماوەیەدا چەندین کەسایەتی پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت هەر جارەی لە لایەنێکی جیاواز وەنەبێت تەنیا بۆ لایەنێکی دیاری کراو، وەک کورد کە دەبێت بۆ برادەرانی ی ن ک. ئەگەر بۆ ئەوانیش بێت دەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی تری کوردستان بێت بە تایبەتی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەگەر ئەو پۆستە بڵێن لە بڕی سەرۆکی هەرێمە ئەوە هەڵەیە جونگە سەرۆکی هەرێم پابەندە بە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، و سەرۆک ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەمدیس بۆ حزبی براوەی یەکەمە، دەبینین لە کوردستان وا بۆتە باو کەوا حکومەت لە هەموو لایەنەک پێک بێت ئەوەی بەشداری حکومەت بکات، ئەوەی جێگای تێروانینە ئەو لایانەی دەنگی کەمتری بەدەست هێناوە ئەو مەرج دادەنێ کام پۆست و وزارەتی دەوێت، ساتێک حزبی براوەی یەکەم هیچ مەرجێگه دانەناوە و مافی خۆیەتی کام وزارەت هەڵبژێێت کە ئەمەش بەگوێرەی ئیستحقاق و پرۆسەی هەڵبژاردنە،نەک بە پێچەوانەوە ئەوەی دەنگ و کورسی کەمترە مەرج دادەنێ، ئەگەر وایە بۆ هەڵبژاردن بکرێت، هەڵبەتە لەم دوو هەڵبژاردنەی دوای کوردستان و عێراق سەنگ و دەنگی هەموو لایانەک روون بوو بۆ میللەت بۆیە گرنگە پابەندی ئاکامی هەڵبژاردن بن.
بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستە لایەنە کوردەکان لە بەغدا بگەنە ئاکامێک نەک لایەنەکانی تری عێراقی ببنە ناوبژیوان ئەمرۆ هەموو ئەگەرکان وا دەخوازێت کەوا کورد ئەگەر لە کوردستان یەک دەنگ نەبێ کە ئەوەش پيویستە بەڵام دەبێ لە بەغدا یەک هەڵوێست و یەک دەنگ بن بۆ پاراستنی مافەکانی میللەتی کورد، نەخاسمە لەم کات و ساتە ناوچەکە بە بارودۆخێکی ناهەموار دا تێدرپەڕيت و هەموو ئەگەرەکان لە بەرژەوەندی کورد نین، مافی کورد لە پۆست پیرۆز و مەزن ترە، دەبێ هەندێ لایان بیر لە بەرژەوەندی کوردستان بکەنەوە نەک دوای سەراب و گڵاوی باردوو بکەون بڵێن یەک کورسی و سەد کورسی هەمان پێگەمان هەیە، و نابێ بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی مافەکانی میللەتێک بخەنە چارەنووسێکی نادیار

شێرکۆ حەبیب