سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە گەلەری میدیا,پێشانگەیەكی تایبەتی هونەری ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) بۆ خانمە هونەرمەند و نیگاركێش(سارا كەرەم) سازكرد, كە ئەم پێشانگەیە تاوەكو ڕێكەوتی 29/1/2026 كراوە دەبێت,لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ بە ڕووی سەردانیكەران و هونەردۆستان كراوەیە.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

پێشانگەكە بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (سیروان عوسمان) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەند و هونەردۆستان كرایەوە,لە پێشانگەی (درۆ)دا سارا كەرەم بە چوار كاری جیاوازی ئینستلەیشن بەشداربوو كە هەر كارێك پەیامێكی تایبەت بە خۆی هەبوون,بەڵام كۆی كارەكانی نێو ئەم پێشانگەیە لەسەر پرسی مامۆستایانی قوتابخانە ناحكومییەكان بوون,كە چۆن تووشی كێشە و گیروگرفت و ئەو ئاستەنگانە دەبنەوە لە كارەكانیاندا.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

لە بارەی پێشانگەكەوە (سارا كەرەم)بە گۆڤاری گوڵانی ڕاگەیاند:پێشانگەكە لە چوار كای ئینستلەیشن پێكدێت,هەوڵدەدەم لەڕێی ئەم پێشانگەیەوە كێشەو گرفتی ئەو مامۆستایانە باس بكەم وا لە قوتابخانە ناحكومییەكان وانەیان گوتووەتەوە,من خۆم ئەزموونی ئەو كارەم كردووە بۆ ماوەی چەندین ساڵ,چەندین قوتابخانەم بینیوە و هاوكات لەگەڵ هاوپیشەكانم لەم بوارە و چەندین مامۆستا لە دەروەی شار و ناوچەكانی دیكەش گفتوگۆم كردووەو خاڵە هاوبەشەكانم لەم پێشانگەیە كۆ كردووەتەوە.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

لەبارەی كارە هونەرییەكانی نێو ئەم پێشانگەیە دەڵێت:كاری یەكەم لە چرا پێكدێت,چرا بەوە ناسراوە كە ڕووناكی بەخشە و ڕێ نیشاندەرە لە تاركی و شەودا,بەڵام چراكەی من چرایەكی كۆنە و ڕێگا ڕووناك ناكاتەوەو گەرمی نییە,بەڵكو چرایەكی بێ نەوتە و دووكەڵی لێ هەڵدەستێت كە زیانی بۆ دەوروبەر هەیە,ئەمەم نیشانداوە كە وەكو بەڕێوەبەرێك نەتوانێ ڕێ نیشاندەر بێت بۆ مامۆستاكان.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

هەروەها كاری دووەم پێكدێت لە پاتە,كە جۆرێكە لە پڵاو و پێشتر لەپێ ئەكرا,لە پێشانگەكە پاتەكانم تاك بە تاك لەلای ڕاست و چەپ داناوە,ئەمەش ئەزموونی مامۆستا نیشان دەدات كە ساڵ بە دوای ساڵ زانست و زانیاری لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی پێشتری كۆ ئەكاتەوەو ئەزموونەكەی ئەبێتە هۆی ئەوەی بتوانێ تاكی ئەم پاتانە ڕێكبخاتەو بگاتە ناوەڕاستی ئەنجام و پلەی بەرزبێتەوە و پاتەكان ببێتە جوتێك لە نزیك یەك,بەڵام جووتێك بەشێوەی پێچەوانە,وەك بڵێی بە شێوەی تاك و تاك لەپێ كرابێت كە وەكو منداڵێكی نەزان هەرچی زانست و زانیارییەكانی كۆكردبتەوە فڕی بدات,بۆیە مرۆڤ كاتێك گەورە دەبێت ێویستی بە چەند زانیارییەك هەیە,كاتێك گەورە نەزانێ پێڵاوێك بە درووستی لەپێ بكات مانای ئەوەیە فێرنەبووەو بۆیە تاك و تاك لەپێی دەكات.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

دەربارەی كاری سێیەم هونەرمەندی بەشدار بوو دەڵێت:كاری سێیەم لە مەنجەڵی ماست پێكدێت,بێگومان لە كوردەواری قسەیەك هەیە دەڵێت(ئەم ماستە موویەكی تدایە),بەڵام من زیاتر لە موویەكم تێدا كردووە,مەبەستمە ئەوە بڵێم,بەهۆی مامۆستاوە چەندین ڕێكڵام و بانگەشەی ناڕاست بۆ قوتابخانەكان درووست دەكرێن و چەندین درۆ لە لایەن مامۆستاوە دەردەچێت,بەڵام لە ئەنجامدا مامۆستاكان دەكونە بەردەم پرسیار و یەخەی دەگیرێت, لەلایەن خێزان,قوتابی,هەمیش لەلایەن بەڕێوەبەر و لایەنی بەرپرسی قوتابخانە ناحكومییەكان.

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە

قەوانی فیشەك لە هونەری كوردی دانەبڕاوە و چەك و ئاگری دوژمن بەشێك بووە لە مێژووی گەلی كورد,بەڵام لەم پێشانگەیە سارا كەرەم بە شێوەیەكی دیكە قەوانی ئەو فیشەكانەی نمایش كردووە,لەم بارەیەوە گوتی:هەوڵمداوە فیشەكەكان وەكو مامۆستا پێشان بدەم,باروتەكەی ناوی وەكو ئەو زانستەیە كە مامۆستاكە پێیەتی,وە دەمانچەكە وەكو قوتابخانە ناحكومییەكانە و ئەو دەرزییەش وا فیشەكەكە دەتەقێنێت بەڕێوەبەرەكەیە,وە ئەوەی كە فیشەكەكەی بەردەكەوێت و دەبێتە قوربانی قوتابییە,دوای تەقینی فیشەكێك ئەو باروتەكەی كە زانستە بە یەكجار دەڕوات و نامێنێت ئیتر بگاتە ئامانجەكە یان نەگات,بەڵام ئەوەی كە دەمێنێتەوە قەوانێكی بەتاڵە كە سوودی نییە,وە دواتر فیشەكێكی دیكەی پڕ لە بارووت دێتەوە جێی,قەوانەكانی نێوئەم پێشانگەیە بە جوانی بە پێوەن,دواتر بەهێواشی دەكەون و ئینجا بە تپەڕبوونی كات ژەنگ هەڵدەهێنن و پارچە پارچە بوونە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

سارا كەرەم پێشانگەیەكی تایبەتی ئینستلەیشنی بەناونیشانی(درۆ) كردەوە
Top