هیچ كەسێك بە ڕكابەری خۆم دانانێم

هیچ كەسێك بە ڕكابەری خۆم دانانێم

ئالە گەنجە یاریزانی كاراتێ یانەی ئاڵا

هیچ كەسێك بە ڕكابەری خۆم دانانێم
یانەی ئاڵای شاری هەولێر یەكێك لەو یانانەی كوردستانە كە بەردەوام گرینگی زۆر بە یارییە تاكییەكان دەدات و ئاست و ئەنجامی شایستەیە لە سەر ئاستی كوردستان وعێراق و دەرەوەش.كارگێڕانی یانەكە جیاواز لە یانەكانی تری كوردستان كە زیاتر گرینگی بە یارییە جەماوەرییەكان دەدەن، یانەكە پشتی زۆربەی یارییە تاكییەكانیان گرتووە لە یانەكە، تیپی كاراتی یانەكەش یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی یانەكە و كوردستان و عێراق و خاوەنی چەندین كچە یاریزانی بەتوانایە لە سەر ئاستی عێراق، ئەم یانەیە خاوەن چەندین كچە یاریزانی ئاست بەرزن و چاوەڕوانی ئەنجامی باشیان لێ دەكرێت لە داهاتوودا یەكێك لە كچە یاریزانە پاڵەوانەكانیش كە ئەنجامەكانی بەرچاوە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق ئەویش ئالە گەنجە-ە، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2005 لە هەولێرلەدایك بووە و یاریزانی تیپی كاراتێ یانەی ئاڵایە، گۆڤاری گوڵان لە نزیكەوە چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد.
*چۆن بوو هاتیتە نێو جیهانی وەرزش؟
- حەزێكی منداڵیم بوو كەوای كرد بێمە ناو جیخانی وەرزشەوە، ئێستاش هەر بەو حەزەوە یاری دەكەم بە تایبەتی وەرزشی كاراتی.
*لە نێو ئەم هەموو یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرە چۆن بوو بڕیارتدایاری كاراتێ هەڵبژێری ؟
-بۆیە كاراتیم هەڵبژارد بینیم كچان كەمتر تێدا بەشدار دەبن.
*هەست ناكەی یارییەكی قورست هەڵبژاردوە زیاتر شەڕانگێزییە؟
-لەخۆم ڕادەبینم وەك ئافرەتێك منیش ئەو یارییە بكەم ڕۆژ بە ڕۆژ لەم وەرزشە ئاستیم باشتر دەبێت، منیش زۆر دڵخۆش دەم لەوەی كە زیاتر پەرە بەخۆم بدەم.
* كارتی چی پێبەخشیوی واخۆشت دەوێت؟
-حەزێكی منداڵیم بوو كە وای كرد بێمە ناو جیهانی وەرزشیەوە ئێستاش بەر بەم حەزەوە یاری دەكەم بەتایبەتی كاراتێ، بۆیە هەڵمبژارد، چونكە كچان كەمتر تێدا بەشدار دەبن.
*ئەم یارییە زیاتر شەڕە یان حەز؟
-من ئەو توانایەم هەیە بۆمن قورس نابێ، ئامانجێكم هەبێت قورسیش بێا هەر هەوڵی بۆ دەدەم، متمانەم بەخۆم هەیە لە كارە قورسەكان ئەنجامم هەبێت و ئەو یارییە زیاتر حەزە.
*ئاستی یاری كاراتێ چۆن دەبینی لە كوردستان؟
-یاری كاراتی ئاستێكی زۆر باشی هەیە لە كوردستان و عێراق، بەڵام لایەنی پاڵەوانێتی زۆر كەمە بۆ ئاستی كچان.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی یاری كاراتێ لە شارەكانی كوردستان؟
- هیوادارم زیاتر پاڵەوانێتی بكرێتەوە بۆ یاریزانەكان تاوەكو یاریزان حەزی بەرەوپێسشچوونی زیاتر هەبێت هەوڵ بۆ پاڵەوانێتی دەرەوەی كوردستانیش بدات.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە پاڵەوانێك؟
-بەرنامەی من ئەوەیە كە هەمیشە بەردەوام بم و كۆڵنەدەم و هەموو كات لەو ئاستەدابم جێگای شانازیم بۆ یانەكەم و خۆم لە دەرەوەی كوردستان و عێراق ببینمەوە.
*سەركەوتن و ئەنجامی باش چیت پێ دەبەخشێ؟
-هەر سەركەوتنێك بۆ من وا دەكات من زیاتر بەردەوام بم و كۆڵنەدەم.
*كێ بە ڕكابەری خۆت دەزانی لەم یارییە؟
-هیچ كەسێك بە ڕكابەری خۆم دانانێم.
*هیواو و ئاواتت لە وەرزش كردن، دەتەوێ چی بەدەست بهێنێ؟
-ئاواتم ئەوەیە كە ببمە یەكێك لە باشترینەكان و پاڵەوانێكی جیهانی.
*هۆكاری چیە كچان بە كەمی ڕوو لەم یارییە وەرزشیە دەكەن؟
-بەڕاستی كچان بە یارییەكی قورسیان داناوە، بۆیە بە یەكجاری ڕوو بە كەمی لەم یارییە دەكەن.
*لە یانەكانی كوردستان گرێبەستت پێشكەش كراوە؟
-من وەكو خۆم ئاستێكی بەرزم هەیە لەم یارییە، گرێبەستم بۆ هاتووە لە یانەكانی دیكە، بەڵام ڕەتم كردۆتەوە بۆ بەردەوام بوون لە یانەكەی خۆم.
*خانەوادەكەت تا چەند هاوكارن بۆ وەرزش كردنت؟
-زۆر سوپاسی دایك و باوكی ئازیزم دەكەن كە بەردەوام لە پشتمن هۆكاری سەرەكەوتنەكان ئەوانن.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەو خەمخۆریەی زۆرەی بۆ وەرزشی ناوخۆ هەیانە.

 

Top