پاڵەوانێتی فوتساڵی قوتابخانە ئامادەییەكانی پەروەردەی پیرمام كۆتایی هات
پاڵەوانێتی فوتساڵی قوتابخانە ئامادەییەكانی پەروەردەی پیرمام كۆتایی هات
هۆبەی چالاكی وەرزشیی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی كچە قوتابییان لە ناوەندەنەكانی خوێندن لە سنوری قەزای پیرمام هەڵسان بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی فوتساڵی قۆناغی قوتابیانی ئامادەییەكان، لەم پاڵەوانێتیەش دە قوتابخانەی ئامادەیی سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەشداریی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیەیان كردبوو، دوایی ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان قوتابخانە بەشداربووەكان هەردوو ئامادەیی سەربەنی كچان و ئاگای ناحكومی گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاریی كۆتایشدا بە ئامادەبوونی نەعیمە زوبیر بەرێوەبەری پەروەردە و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆست هەردوو تیپ رووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كچە یاریزانانی هەردوو ئامادەیی توانیان ئاستێكی بەرزی وەرزشی تۆپی پێی پێشكەشی ئامادەبووان بكەن، سەرئەنجامیش قوتابخانەی ئاگای ناحكومی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ یارییەكە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی ئامادەییەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام و لە كۆتایشداخەڵات و دیاری بە سەر تیپ و یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش مامۆستا مەریوان مەغدید بەرپرسی چالاكی وەرزشیی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام گوتی:وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی دیاری كردنی یاریزانان بۆ تیپی پەروەردەی پیرمام كە بڕیارە لە داهاتوودا بەشداری پاڵەوانێتی فوتساڵی پەروەردەی قەزاكان بكەین ئەم پاڵەوانێتیەمان ئەنجامدا، سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردەی پیرمام دەكەین كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی هۆبەكەمان و بۆ ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان و بەرنامەی زیاتریشمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن چالاكی زیاتر ئەنجام بدەین.
