دڵنیا خان بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ڕۆژئاوا)بڵاوكردەوە
پشتگیری لە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامی هەیە و هونەرمەندانیش وەك هەر تاكێكی كورد و نیشتمانپەروەر,لە سۆنگەی هونەرەكەیانەوە پەیامی ئاشتی و ئازادی و بەرگری بە گوێی جیهاندا دەگەیەنن و داوای مافی ڕەوای گەلی كورد دەكەن.
دڵنیا خان ئەو خانمە هونەرمەندەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە هەمیشە بە جلی كوردی دەركەوتنی هەیەو زۆربەی بەرهەمەكانی نیشتمانی و نەتەوەییە,دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی (بەرەو ئازادی),لە ئێستادا لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ڕۆژئاوا)بڵاوكردەوە,كە دڵنیاخان خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو موزیكی ئەم بەرهەمە بە زیرەكی دەستكرد بەرهەم هاتووە,هەروەها هونەرمەند و موسیزیان(هادی مورادی)كاری ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
